کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ١١ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی جیهانیی پزیشکانی بێسنوور کرد.

شاندی ڕێکخراوی جیهانیی "پزیشکانی بێسنوور" بڕیار وایە لە چوارچێوەی تیمێکدا سەردانی شاری کۆیە بکەن و لە ماوەی شەش مانگدا لە بوارەکانی تەندروستی و دەروونی کار بکەن و خزمەت بە کۆمەڵگەی خۆوڵاتی بکەن هەربۆیە ئامانج لەم سەردانە هاوئاهەنگی بۆ کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆی کۆیە بوو وەک دامەزراوەیەکی باڵای ئاکادیمیی خزمەتگوزار.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی دیدارەکەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەردانی ئەم ڕێکخراوە بۆ زانکۆی کۆیە هاوکات پێداگری لەسەر ئامادەییی زانکۆی کۆیەی بۆ هاوئاهەنگی و هاوکاریی پێویست بۆ پڕۆگرام و بەرنامەی کاریی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور کرد.

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی و بە تایبەتی کۆڵەکەی سێیەم "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کار دەکات بۆ کاریگەریی شوێندانەر لەسەر کایە و پێویستییەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی، نێوخۆیی، ناوچەیی و جیهانی.

هاوکات دیدارەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جمال حەوێزی، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. کۆسرەت نژاد کاکە، سەرۆکی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆژی پ.د. جبار احمد، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م.ی. چیا جەوهەر و م.ی. حەبیبە نهاد بەڕێوەچوو.

Koya University President Receives Delegation from Doctors Without Borders (MSF)Koya University President Receives Delegation from Doctors Without Borders (MSF)

News Date
Image
Koya University President Receives Delegation from Doctors Without Borders (MSF)
Subtitle
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور کرد.
Description / Summary

هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ