کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ 

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ ئەو خوێندکار و مامۆستایانەی کە توانیبوویان لە پاڵەوانیەتییە نێوخۆیی و جیهانییەکان دەستکەوت و سەرکەوتن بەدەست بهێنن سوپاس و پێزانینی بەخشییە خوێندکاران و مامۆستایانی سەرپەرشتی هەر دوو تیمی تێنسی سەرمێزی کچان و کوڕانی زانکۆی کۆیە.

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی سەرکەوتووی زانکۆی کۆیە کۆبووەوە و لە میانەی دیدارەکەدا سوپاس و پێزانینی زانکۆی کۆیەی بەخشییە خوێندکاران و مامۆستایانی سەرپەرشتی هەر دوو تیمی تێنسی سەرمێزی کچان و کوڕانی زانکۆی کۆیە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە پاڵەوانیەتیی تێنسی سەرمێزی زانکۆکانی کوردستان پلەی یەکەمی سەر ئاستی کچان و سێیەمی سەر ئاستی کوڕانیان بەدەست هێنابوو.

ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان پ.ی.د. نەبەز عبداللە، ئەمینداری ئەنجوومەن م.ی. چیا جەوهەر و م. دلێر کەمال بەڕێوەبەری چالاکیی وەرزشی و هونەری بەڕێوە چوو.

خوێندکار، سەرمایەیەکی پڕ وزە و توانایی

زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی باوەڕمەند بە بەهرە و تواناییەکانی خوێندکار کە توێژێکی زیندوو و پر وزەی کۆمەڵگەیە لە پلانی ستراتیژیی خۆیدا کۆڵەکەی یەکەمی تایبەت کردووە بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران" و لەو ڕوانگەیەوە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە چوارچێوەی ئەم دیدارەدا دەستکەوت و سەرکەوتنی خوێندکارانی لە پاڵەوانیەتییەکان و بەدەستهێنانی باوەڕبەخۆبوونی پێویست بۆ ڕکابەری لە مەیدانەکانی پاڵەوانیەتی و یارییەکانی بە گرینگییەوە باس کرد و ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ گشت پشتیوانییەک لە خوێندکاران دەربڕی.

Koya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis ChampionshipKoya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis Championship

News Date
Image
Koya University President Honors Organizers and Winners of the Table Tennis Championship
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ