کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

بەشی"بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی-گرانت" لە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ " INTERNATIONAL CENTER FOR GENETIC ENGINEERING AND BIOTECHNOLOGY (ICGEB)" وڵاتی ئیتاڵیا وۆرکشۆپێکی سەرهێڵیان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٧ی تەمووزی ٢٠٢٦ی زایینی، بەشی "بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی-گرانت" لە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ " INTERNATIONAL CENTER FOR GENETIC ENGINEERING AND BIOTECHNOLOGY (ICGEB)" وڵاتی ئیتاڵیا وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بە شێوەی سەرهێڵ و لە رێگای بەرنامەی زووم بەڕێوەبرد و ئەم وۆرکشۆپە بە مەبەستی ڕەخساندنی هەل و دەرفەتێکی لەبار بۆ توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە ڕێکخرا بوو کە بتوانن لە داهاتوودا سوود لە خولی ڕاهێنان، ڕێکخستنی کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی زانستی و وەرگرتنی گرانتی توێژینەوە وەربگرن.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە لەلایەن ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مغدید و د. سومیە تالی یوسف نوێنەری دیاریکراوی ICGEB ی عێراق و لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەخێرهاتنی بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە کرا و مەبەست و ئامانجەکانی ڕوونکرایەوە.

پاشان وۆرکشۆپەکە لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەستی پێکرد:

ناساندنی سوودەکانی ئەندامێتی لە ICGEB و پشکی بەشداریکردنی عێراق لەلایەن خاتوو تیژانا دێلیک. 

ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامەکان و تێڕوانینێکی گشتی بۆ توێژینەوەکانی ناوەندەکە لەلایەن د. ئیمانوێل بوراتی ڕێکخەری زانستیی ICGEB. 

خستنەڕووی ڕۆڵی ئەفسەری پەیوەندییەکان (Liaison Officer) لەلایەن د. نادیە الژاهری ئەفسەری پەیوەندییەکانی ICGEB بۆ عێراق لە زانکۆی پاڤیای وڵاتی ئیتاڵیا. 

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی تەوەرە پێشکەشکراوەکاندا گفتوگۆ و گەنگەشەی چەندین بابەتی جیاوازی لە خۆگرتبوو و لەلایەن بەشداربووانەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی و کۆڵەکەی "بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی" بە گرینگییەوە لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و کۆنفڕانسە هاوبيشەکان لەگەڵ لایەن و ناوەندە نێودەوڵەتییە بەپریستیژەکان دەڕوانێت هاوکات هاندانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ بۆ بەشدارییەکی  کارا لەم جۆرە چالاکییانە کە بەرچاوڕوونی و زانیارییان دەربارەی توێژینەوەکان و بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی(گرانت) زیاتر بکات بە ئەرک و بەرپرسیارییەتی خۆی دەزانێت وەک بەشێک لە کۆلەکەی دووەمی پلانی ستراتیژی واتە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" کە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە لەو ڕاستایەدا دامەزراوە و چالاکی دەکات.

 Koya University

 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ