کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

 لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ بەیەکەوەبەستنی توانا ئەکادیمییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی بووژاندنەوەی کەلەپووری کوردی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژوو کرد. ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێککەوتنە کارکردنی هاوبەشە بۆ پاراستن، و پارێزگارییكردن لە دەستنووس و پەڕتووكی مێژوویی، تەلارە كەلتووریی و شوێنەوارە دێرینەكان لە شاری كۆیە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦، بە چاودێریی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی؛  ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری کلتووری و هونەری نەجات عبدوڵڵا، قائیمقامی قەزای کۆیە حاکم طارق حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم ئەندازیار ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی هاشم حەمە عبدوڵڵا، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، بەڕێوەبەرانی کتێبخانەی ناوەندیی، پەیوەندییەکان و  خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە، بەڕێوەبەری شوێنەوار وکەلەپووری کۆیە یەکێتی واحید و تیمی ڕێکخراوی بووژاندنەوەی کەلەپووری کورد یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی بووژاندنەوەی کەلەپووری کورد لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. د. محمد حسیب صدیق و  سەرۆکی ڕێکخراوی بووژاندنەوەی کەلەپووری کورد عیرفان عوسمان ئەحمەدەوە واژوو کرا.

ڕوانگەی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا کار لەسەر جێبەجیکردنی کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانەکە دەکات لە ڕێگەی ئەم یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنەوە کار سێ کۆڵەکەی سەرەکی دەکرێت:

توێژینەوە و داهێنان (Research & Innovation): بەکارهێنانی دەستنووسە نەنوسراوەکان و دەقە مێژووییەکان وەکو سەرچاوەی یەکەمین بۆ توێژەران و خوێندکارانی خوێندنی باڵا، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی زانیاریی نوێ و زانستی.

خزمەتکردنی کۆمەڵگە (Community Outreach): ساغکردن و پاراستنی ناسنامەی کلتووری و مێژوویی ناوچەکە، و دروستکردنی هۆشیاریی گشتی لەسەر گرنگیی سامانی کەلەپووری.

بەدیجیتاڵکردن (Digitalization): گواستنەوەی سەرچاوە و دەستنووسە کاغەزییەکان بۆ فۆرماتی دیجیتاڵی ئاست بەرز بۆ ئەوەی لە لەناوچوون بپارێزرێن و بە ئاسانی بخرێنە بەردەست توێژەرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.

بوارەکانی هاوکاری و کارکردنی پێکەوەیی

ئەو بوارانەی هەردوو لایەنی ئەم لێك تێگەیشتنامەیە کە پێکەوە  کاری تیادەکەن بەدیاریكراوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە:

  1. پاراستن و مشتوماڵكردنی دەستنووسی مێژوویی
  2. لێكوڵینەوە و توێژینەوەی زانستیی لەسەر دەستنووس.
  3. ڕاهێنان و زیادكردنی توانا هونەرییەكانی پاراستنی دەستنووس.
  4. هەماهەنگی لە بوارە هاوبەشەكان.
  5. پاراستن و نۆژەندكردنەوەی خانوو و تەلارە كلتوورییەكان و شوێنەوارە دێرینەکان. 
  6. بەدەست هێنانی كۆمەكی دارایی واتە (فەند) بۆ پڕۆژەكان

ئەم یادداشتنامەیە بە وێستگەیەکی نوێ و پڕبایەخ ئەژمار دەکرێت بۆ زیندواندنەوە و پاراستنی سامانی دەستنووسی کوردی بە ڕێکارێکی زانستیی هاوچەرخ، کە هاوکات بەشێکە لە ئەرکی نیشتمانیی زانکۆی کۆیە بۆ خزمەتکردنی کەلەپووری نەتەوەیی.

Koya University Koya University Koya University Koya University

Koya University Koya University Koya University Koya University Koya University Koya University Koya University Koya University

 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
کەریم قاسم صالح | فۆتۆگرافەر
ڕەند زانا| ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ