کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە، بەمەبەستی ڕێکخستنی کاروباری نیشتەجێبوونی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، کات و ڕێکاری دیاریکردنی ژوورەکانی ڕاگەیاند.

 لەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦وە، خوێندکاران دەتوانن. لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنیی (MMS)وە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ژوورەکانیان دیاری بکەن بیگرن:

یەکەم: کاتەکانی دەستپێکردنی تۆمارکردن:

- کاتژمێر ٨:٠٠ـی شەو دەستپێکی پرۆسەی تۆمارکردن بۆ بلۆکەکانی (١ و ٢).

- کاتژمێر ٩:٠٠ـی شەو دەستپێکی پرۆسەی تۆمارکردن بۆ بلۆکەکانی (٣، ٤ و ٥).

دووەم: دابەشکاریی بەشەناوخۆییەکان بەپێی بلۆک و نهۆمەکان

بلۆکی ١ (کوڕان) و بلۆکی ٢ (کچان):

    - نهۆمی یەکەم: تەرخان کراوە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و بەردەست نییە.

    - نهۆمی دووەم، سێیەم و چوارەم: تایبەتە بە خوێندکارانی بەشەکانی پزیشکی و یاسا.

    - نهۆمی پێنجەم: بۆ سەرجەم بەشەکانی دیکە کراوەیە.

بلۆکی ٣ و ٤ (کوڕان):

    - نهۆمی یەکەم تەرخان کراوە بۆ قۆناغی یەکەم و سەرجەم نهۆمەکانی دیکە بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی تر بەردەست دەبن.

بلۆکی ٥ (کچان):

    - نهۆمی یەکەم تەرخان کراوە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم.

    - نهۆمەکانی دووەم، سێیەم، چوارەم و پێنجەمیش بۆ خوێندکارانی دیکە بەردەست دەبن.

زانکۆی کۆیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە خوێندکاران لە کاتە دیاریکراوەکاندا سەردانی سیستەمی (MMS) بکەن و بە وردی ڕێکارەکان پەیڕەو بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی ژوورەکانیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی بێت.

 

News Date
Image
زانکۆی کۆیە
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ