کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
لە درێژەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و شایستە بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆیی، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فوتساڵی بەشەناوخۆیی کوڕان کۆتایی هات و لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بە فەرمی کرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی بەشە پەیوەندیدارەکان، یاریگاکەی کردەوە. ئەم یاریگایە بە شێوازێکی هاوچەرخ و بەپێی پێوەرە وەرزشییە ستانداردەکان، لەژێر چاودێریی وردی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆدا نۆژەن کراوەتەوە.
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە بە شێوازێکی هاوچەرخ و بەپێی پێوەرە ستانداردە وەرزشییەکان، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆدا جێبەجێ کراوە.
لە گوتەیەکدا لە کاتی مەراسیمی کردنەوەی یاریگاکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی ئەم پڕۆژەیە لەژێر ڕۆشنایی کارنامەی زانکۆ و رایگەیاند:
"دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خوێندکاران، بەتایبەت لە بەشەناوخۆییەکاندا، بەشێکی دانەبڕاوە لە ئامانجەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە. دەمانەوێت هاوشانی لایەنی ئەکادیمی، کەشێکی تەندروست، پڕ لە وزە و ئارام بۆ کاتەکانی پشووی خوێندکاران فەراهەم بکەین. وەرزش و چالاکییە جەستەییەکان ڕۆڵی کاریگەر دەبینن لە پێگەیاندنی هزر و تەندروستیی گەنجان، ئەم پڕۆژەیەش هەنگاوێکی کردەییە لە زنجیرە پڕۆژەکانی زانکۆ بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیان و خزمەتگوزارییەکان لە بەشەناوخۆییەکاندا."
سەرۆکی زانکۆ هاوکات دەستخۆشی لە ستافی ئەندازیاری و جێبەجێکاری پڕۆژەکە کرد کە توانیویانە لە وادەی دیاریکراودا، یاریگاکە بەو شێوازە سەردەمیانەیە ئامادە بکەن.
ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی پێنج ساڵەی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣-٢٠٢٧) دێت، کە تێیدا پەرەپێدانی ژێرخانی وەرزشی و هاندانی چالاکییە دەرەکییەکان بۆ خوێندکاران، بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێگەیاندنی لاوان و ئامادەکردنیان بۆ قۆناغەکانی داهاتوویان دادەنرێت.








محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ