کۆیە | ڕاگەیاندن زانکۆ

مامۆستایەکی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، بە توێژینەوەیەکی زانستی لە کۆنفرانسی "سەدساڵەی گۆڤاری زاری کرمانجی و ڕۆڵی حوسێن حوزنیی موکریانی لە بزاڤی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا" بەشدار بوو.

لە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، زانکۆی سۆران کۆنفرانسێکی زانستیی بەرفراوانی بۆ تیشکخستنەسەر ژیانی حوسێن حوزنیی موکریانی و کاریگەرییەکانی گۆڤاری "زاری کرمانجی" لە بزاڤی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا ساز کرد. لەو کۆنفرانسەدا، مامۆستای یاریدەدەر سۆران حوسێن ئیبراهیم لە زانکۆی کۆیە، بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بە ناونیشانی «ڕۆڵی حوسێن حوزنیی موکریانی لە ڕۆژنامەی دەنگی گێتیی تازەدا (١٩٤٦-١٩٤٧)»، بەشداریی کرد.

لەو کۆنفرانسەدا، لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانیی حوسێن حوزنیی موکریانی و ئەو خزمەتە گەورەیەی بە بزاڤی نووسین و ڕۆژنامەگەریی کوردیی کردووە، بە وردی خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

بەشداریکردنی ئەم مامۆستایەی زانکۆی کۆیە لەو چالاکییە زانستییەدا، هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژیی زانکۆکە بۆ پەرەپێدانی توێژینەوە و داهێنان. لەو چوارچێوەیەدا، زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی پلانی ستراتیژیی خۆیەوە بەردەوام هانی ستافی ئەکادیمی و توێژەران دەدات کە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی ڕەسەن و بەنرخ، لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپە زانستییە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا بەشداریی کارا بکەن و ژینگەیەکی زانستیی چالاک بڕەخسێنن.

Koya University Academic Participates in Scientific Conference on Kurdish Journalism History and 'Zari Kirmanji' CentenaryKoya University Academic Participates in Scientific Conference on Kurdish Journalism History and 'Zari Kirmanji' Centenary

News Date
Image
Koya University Academic Participates in Scientific Conference on Kurdish Journalism History and 'Zari Kirmanji' Centenary