کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

بەشداریی ئەکادیمی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەندروستیی دەروونی

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکان و پەرەپێدانی توێژینەوەی ئەکادیمی، د. عەباس شەریف ئەحمەد، مامۆستای بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، بە توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەش بەشداری لە کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی «تیشکخستنە سەر توێژینەوەکانی تەندروستیی دەروونی – ٢٠٢٦» (Mental Health Research Spotlight Conference 2026) کرد.

ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە و ئامادەبووان

کۆنفرانسەکە ڕۆژی پێنجشەممە (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی، بە هەماهەنگی و هاوبەشیی نێوان زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی «سید» (SEED Foundation) بەڕێوەچوو؛ لە میانی دانیشتنەکانیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەران، پسپۆڕان و ئەکادیمیستە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەییی تەندروستیی دەروونی و دۆزینەوەی میکانیزمی هاوچەرخ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان.

ناوەڕۆکی توێژینەوە پێشکەشکراوەکە

لە میانی پانێلەکانی کۆنفرانسەکەدا، د. عەباس شەریف توێژینەوەیەکی زانستیی بە ناونیشانی «گرنگیی بوونی ژینگەی گونجاو بۆ منداڵان لە پێناو پاراستنی تەندروستیی دەروونییان» پێشکەش کرد؛ توێژینەوەکە بە شێوازێکی زانستی و ورد تیشکی خستە سەر ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە بنەڕەتییانەی کە ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەقامگیر، پارێزراو و لەبار لەسەر گەشەی دروستی دەروونی، پێکهاتەی کەسایەتی و سەلامەتیی گشتیی منداڵان دروستی دەکات.

ڕەنگدانەوە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆ و خزمەتکردنی کۆمەڵگە

بەشداریکردنی بەردەوامی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕەنگدانەوەی کرداریی کۆڵەکەکانی «توێژینەوە و داهێنان» و «خزمەتکردنی کۆمەڵگە»یە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣–٢٠٢٧)، کە کار دەکات بۆ خستنەگەڕی توانستە زانستییەکان لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری بابەتییانە بۆ پرسە هەستیارە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

Koya University Academic Presents Peer-Reviewed Research at International Mental Health ConferenceKoya University Academic Presents Peer-Reviewed Research at International Mental Health ConferenceKoya University Academic Presents Peer-Reviewed Research at International Mental Health ConferenceKoya University Academic Presents Peer-Reviewed Research at International Mental Health Conference

 

News Date
Image
Koya University Academic Presents Peer-Reviewed Research at International Mental Health Conference
Description / Summary
نووسین و هەواڵ و بڵاوکردنەوە | محمد کریم سیدگوڵ