کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

زانکۆی کۆیە لە درێژەی هەنگاوە پێشەنگەکانی بەرەو بەدیهێنانی کەمپەسی سەوز و وەرچەرخانی دیجیتاڵیی هەمەلایەنە، میوانداریی دیداری زانستیی «لە ستراتیژەوە بۆ جێبەجێکردن: وەرچەرخانی دامەزراوەییی سەوز و دیجیتاڵی» کرد، کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پەروەردە و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی سەوز و دیجیتاڵ بۆ بەرزکردنەوەی هەلی دامەزراندن لە عێراق» (TVET III) بەڕێوە دەچێت.

ئامادەبوونی باڵای نێودەوڵەتی، عێراقی و هەرێم

ڕۆژی هەینی، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ.د. محمد حسیب صدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە؛ پ.د. حامید خەلەف ئەحمەد، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرەپێدانی خوێندن و سەرۆکی لێژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق؛ پ.د. محەمەد حوسێن، سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیاییی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم؛ شاندی باڵای ڕێکخراوی یونسکۆ؛ سەرۆک و نوێنەرانی زانکۆ تەکنیکی و پۆلیتەکنیکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی کۆیە، دیدارەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ (UNESCO) و بە پشتیوانیی داراییی یەکێتیی ئەورووپا (EU) لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

وتارەکانی دەستپێک و جەختکردنەوە لەسەر پلانی ستراتیژی

دیدارەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و گوێگرتن لە سروودی نیشتمانیی عێراق و سروودی نیشتمانیی کوردستان (ئەی ڕەقیب) دەستی پێ کرد. دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محەمەد حەسیب سدیق، وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە زانکۆی کۆیە لە ڕوانگەی پلانی ستراتیژیی خۆی (٢٠٢٣–٢٠٢٧) هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ بوون بە زانکۆیەکی سەوز و زیرەک. پاشان هەریەک لە پ.د. حامید خەلەف ئەحمەد و پ.د. محەمەد حوسێن وتاریان پێشکەش کرد.

تەوەری ژینگە؛ گۆڕینی کەمپەس بۆ نموونەیەکی بەردەوام

لە دانیشتنی دووەمی دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بابەتێکی تێروتەسەلی لەبارەی «ستراتیژیی زانکۆی سەوز، حوکمڕانیی بەردەوامیپێدان، و پڕۆژەکانی بەڕێوەبردنی پاشماوە، ئاو، وزە و سەوزکردنی کەمپەس» پێشکەش کرد و ئەزموونە کردارییەکانی زانکۆی کۆیەی خستە ڕوو. دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر (EPU) بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. بۆتان مەجید، بابەتێکی لەسەر چەمکی بەردەوامی (Sustainability) پێشکەش کرد.

ژێرخانی دیجیتاڵی و کەمپەسی زیرەک؛ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی

تەوەری سێیەم تەرخان کرا بۆ "وەرچەرخانی دیجیتاڵی و کەمپەسی زیرەک"، کە تێیدا هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د. ئەژین تاهیر سابیر، و بەڕێوەبەری دڵنیاییی جۆری لە زانکۆی کۆیە، م.ی. ئالان نەهرۆ، وردەکارییەکانی ژێرخانی دیجیتاڵی، سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون (LMS)، ناسنامەی ئەلیکترۆنی (e-ID)، پڕۆژەی کەمپەسی زیرەک و هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی (Huawei)-یان ڕوون کردەوە. 

هەر لەم دانیشتنەدا کۆمپانیای هواوی بابەتێکی گرنگ و جێی بایەخی پێشکەش کرد سەبارەت بە هاوبەشی و هەماهەنگییان لەگەڵ زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی «بەدیجیتاڵیکردن» لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣–٢٠٢٧. لە کۆتاییی دانیشتنەکەشدا، ڕۆڵ و دەستکەوتەکانی «فۆڕمی کۆمەڵی مەدەنی بۆ پەروەردە لە عێراق» (ICSEF) خرایە بەر باس.

بەسەرکردنەوەی مەیدانیی پڕۆژە سەوز و کارسازییەکان

لە بەشی دووەمی کارنامەکەدا، شاندەکە سەردانێکی مەیدانیی بەرفراوانیان بۆ چەند وێستگەیەکی نموونەیی لە کەمپەس ئەنجام دا، وەک: پارکی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە، پۆندی ئاو بۆ گلدانەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، مۆدێلە کارپێکراوەکانی سیستەمی وزەی خۆر و تۆرباینەکانی وزەی با، سیستەمی کۆکردنەوە و جیاکردنەوەی پاشماوەی کاغەز و پلاستیک لەناو بینای سەرۆکایەتیی زانکۆ، هەروەها دوو پڕۆژەی خوێندکاریی پێشەنگ: دەستپێشخەریی «نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە» و پڕۆژەی کارسازیی خوێندکاران «یەکەم کاری من».

مێزگردی داڕشتنی سیاسەت و دەستنیشانکردنی ئاسۆی هاوکاری

کارنامەی سەردانەکە بە مێزگردێکی نێوان سەرۆکی زانکۆ تەکنیکییەکان و نوێنەرانی وەزارەت لەژێر ناونیشانی "لە ئەزموونی کۆیەوە بەرەو کارکردن: مەرجە دامەزراوەیی و سیاسەتییەکان و دەرفەتەکانی هاوکاری" گەیشتە کۆتایی، کە تێیدا بڕیار لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەش درا. لە کۆتاییشدا ڕێز لە ئەندامانی پێشووی لێژنەی سەرپەرشتیاریی پڕۆژەکە و زانکۆی کۆیە نرا و وێنەی یادگاری گیرا.

From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses

 

News Date
Image
From Strategy to Action: Koya University Gathers UNESCO and National Partners to Shape Future Green and Smart Campuses
Description / Summary
نووسین و هەواڵ و بڵاوکردنەوە | محمد کریم سیدگوڵ
فۆتۆ | دڵشاد جمیل کاکەڕەش
فۆتۆ | کەریم قاسم صالح
ڤیدیۆگرافی | ئەندام ئەحمەد خالد
ئەندازیاری دەنگ | سامان فاتح