وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی کۆیە ، پەسەند کرد. ئەمەش دوای پەسەندکردنی کۆنووسی لیژنەی گازەندەکان بۆ ئەنجامەکانی پێشکەش کردن بۆ خویندنی بالا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی کۆیە. دوای چاوخشاندنەوەی ورد بۆ گشت ئەو گازەندانەی پێشکەش کرابوون لەسەر ئەنجامەکان لە لایەن پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە دبلۆمی بالا و ماستەر و دکتۆرا لە فاکەڵتیەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی و پەروەردە و زانستە مرۆڤاییەتی و کۆمەلایەتییەکان و سکولی پەروەردەی وەرزش کە کۆی گشتی ژمارەیان (٢٠٣) گازەندە بوو بەم شێوەیە: فاکەڵتی ئەندازیاری (٩) گازەندە، فاکەلتی زانست و تەندروستی (٤٠) گازەندە، فاکەڵتی پەروەردە (٨٦) گازەندە، فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان ( ٥٧) گازەندە ، سکولی پەروەردەی وەرزش (١١) گازەندە. ئەنجامی گازەندەکان ڕادەگەینێت وەک لە  خشتەی هاوپێجدا هاتووە :

بو زانيارى تواو كلك ليره بكه..

 

    News Date
    Image
    Koya University