رۆژى دووشەممە رێککەوتى ٤ى تەمووزى ٢٠٢٢ شاندێکى باڵاى پێنج کەسى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستیى حکوومەتى فیدراڵى بەسەرۆکایەتى بەڕێز د. حیدر حسن مشالى بەڕێوەبەر بەشى خوێندن و پلاندانان سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد.
دواى پێشوازیکردن لە شاندى میوان لەلایەن بەڕێز سەرۆکى زانکۆ پ.ى.د. محمد حسیب لە ژوورى ئەنجوومەنى زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەنجوومەنى زانکۆى کۆیە ئەنجامدا.
لە دەستپێکى کۆبوونەوەکدا، بەڕێز سەرۆکى زانکۆ بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و باسى مێژوو، پێکهاتەى، پێگە و گرنگیى  زانکۆى کۆیەى کرد. 
دواتر بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کۆیە بۆ کاروبارەى زانستى و خوێندنى باڵا پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى پوختەیەکى لەسەر فاکەڵتییەکان، بەشە زانستییەکان، سەنتەرەكانى توێژینەوە، ژمارەى مامۆستا و خوێندکار، ژێرخانى زانکۆ، توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى کۆیەى پێشکەش کرد.

لە بەرامبەردا سەرۆکى شاندى میوان د. حیدر حسن مشالى، سوپاسى ئەو میواندارێتى و پێشوازییە گەرمەى لێيان كراوە و باسى لە ئامانجى سەردانەکەیان بۆ زانکۆى کۆیە و ئەو پێداویستیانەى کە دەیانەوێت کرد.
دواى کۆبوونەوەکە شاندەکە یەکەم سەردانى خۆیان بۆ فاکەڵتیى پەروەردە ئەنجامدا و لەوێ سەرجەم بەش و هۆڵەکانى خوێندنیان بەسەر کردەوە و لە رۆژانى دواتردا سەردانى فاکەلتییەکانى دیکە، بەشە ناوخۆییەکان، تۆمارى گشتى و سەنتەرەکانى زانکۆیان کرد.
هەریەک لە بەڕێزان پ.ى.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاردەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى، پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، پ.ى.د. قارەمان نادر یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران، پ.د. سەفین جەلال ڕاگرى فاکەڵتیى پەروەردە ، پ.ى.د. شوان عومەر ڕاگرى فاکەڵتیى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان، پ.ى.د. طه جلال ڕاگرى فاکەڵتیى زانست و تەندروستى، پ.ى.د. گەلاوێژ بکر باپیر ڕاگرى فاکەڵتیى ئەندازیارى، د. دەوەن حەوێزى ڕاگرى فاکەڵتیى پزیشکى، پ.ى.د. نەبەز عبدالله ڕاگرى فاکەڵتیى پەروەردەى وەرزش، د. هاوکار باپیر بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى زانکۆ و م.ى. محمد کریم سەیدگوڵ بەڕێوەبەرى راگەیاندن ئامادەى کۆبونەوەکە بوون.

 


 

 

News Date
Image
A Delegation from the Ministry of Higher Education of the Federal Government Visited Koya University