بەڕێز دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. گریگ مێڵز بەڕێوەبەر لە رێکخراوی برێنتۆرس (Brenthurst Foundation) لە باشووری ئەفریقا و هێمن خسرەو سەرۆکی رێکخراوی مێرگ سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

سەرەتا، بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ هاتنیان بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی زانکۆ و پلان و بەرنامەی کاری پێشکەش بە میوانەکان کرد.

لە بەرامبەردا، بەڕێز کاک دابان شەدەڵە پیرۆزبایی لە بەڕێز د. محمد کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆ کۆیە و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری و سەرخستنی کارەکانی نیشاندا.

هاوکات بەریز د. گریگ مێڵز خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە دەربڕی و باسی لە تواناکانی دروستکردنی پردی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی باشووری ئەفریقا کرد.

هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی باڵا، پ.ی.د. قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران، د. هاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، د. بنار جەودەت بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و م.ی. محمد سەیدگوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

News Date
Image
بەڕێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد