ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (هاوڕێ پێشڕەو تۆفیق) بە ناونیشان: "شیکاری جوگرافی هەڵبەزودابەزی ئاوهەوایی و کاریگەری لەسەر دیاردەی وشکی لە قەزای دوکان - لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای ئاوهەوایی پراکتیکی" بەڕێوەچوو.

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (هاوڕێ پێشڕەو تۆفیق) بە ناونیشان: "شیکاری جوگرافی هەڵبەزودابەزی ئاوهەوایی و کاریگەری لەسەر دیاردەی وشکی لە قەزای دوکان - لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای ئاوهەوایی پراکتیکی" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.ی.د. سۆران حمە امین- زانکۆی سلێمانی- سەرۆکی لیژنە، پ.ی.د. لقمان وسو عمر-زانکۆی کۆیە- ئەندام، پ.ی.د. هەڵەت ڕەشید عبدالله - زانکۆی چەرمۆ- ئەندام و پ.ی.د. ئاشتی سلام صدیق -زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار هاوڕێ پێشڕەو تۆفیق وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئانجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە لە ئێستادا (١٣) خوێندکاری ماستەر و (١٣) خوێندکاری دکتۆرای هەیە کە سەرجەمیان لە قۆناغی نووسینەوەی توێژینەوەکانیانن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بەشی جۆگرافیا دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی بەشەکە بکەن:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/dgeo

News Date
Image
لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو