شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا کرد.

٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ی، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕێکان فەرحان صاڵح لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباریی یاسایی زانکۆی کۆیە بەشداریان لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی چاوی زانکۆ CZO بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی NED لە ئوتێل دیدەمان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئامانج لە کۆنفڕانسەکە بەهێزکردنی سەروەری یاسا لەناو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا بوو و پانێلێکی تایبەت بە بە ناونیشان :"یاساکانی خوێندنی باڵا لە نێوان جێبەجێکردن و هەوڵی نوێبوونەوەدا" بەڕێوەچوو.

هەر لەمیانەی کۆنفڕانسەکە ڕاپۆرتی تایبەت سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سەروەری یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە.

News Date
Image
A Delegation from Koya University Participated in an International Conference