رۆژی یەکشەممە  رێکەوتی٢٥ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە رێوڕەسمێکدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەش لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی  واژوکرا . هەریەک لە بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ کۆیە و بەڕێز تیم تیم نۆسپل بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق واژۆکریان لەسەر رێکەوتنامەکە کرد.

واژۆکردنی ئەم رێکەوتنامە یە بەشێکە هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بۆ بەجیهانیبوون زانکۆ و هێنان و گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ زانکۆ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی ئەم رێکەوتننامەیە، وەک دەسپێکی کاری هاوبەش، رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی چوار مامۆستای بە رەگەز ئەمریکی و پسپۆری لە وتنەوەی زمانی ئینگلیزی وەکو وانەبێژ بۆ بەشەکانی زمانی ئینگلیزی(بەیانیان و ئێواران) فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و فاکەڵتی پەروەردە  دابین دەکات.

هاوکات هەریەک لە بەڕێزان د. هاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، د. احمد عبد العزیز سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی پەروەردە، م.ی هانا محمد سمایل سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان، م. ئارەزوو رەشید عثمان سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی- (ئێواران) فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان، و  م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن،  و ژماریەک لە ستافی رێکخراوی ناوبراو کە پێک هاتبوون لە د. کریس راتکڵیف، و د. نیکی راتکلیف، وبەرێز کێنتن کریستنگ و خاتوو جێسیکا شایەر وەک ستافی رێکخراوی ناوبراو ئامادەی رێورەسمەکە بوون.

شایەنی باسە رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) لە ساڵی ١٩٨١وە لە وڵاتی چین دەستیان بە کارەکانیان کردووە و تاکو ساڵی ١٩٨٥ خۆلی فێربوونی زمانی ئینگلیزییان بۆ زیاتر لە ٧٥ هەزار مامۆستای چینی کردووەوتەوە. دواتر هاوبەشییان لەگەڵ دامەزراوە پەروردەیە نیشتمانی وناوخۆییەکان چەندان وڵاتی ترکردوە بەمەبەستی دابینکردنی مامۆستای زمانی ئینگلیزی و ڕاهێنانی مامۆستایانی ناوەخۆیی.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
KOU
Subtitle
ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەش لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی  واژوکرا