ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢، بەرێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د.  محمد حسیب صدیق لە نووسینگەی خۆی لە سەرۆکایەتی زانکۆ  پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی کرد.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی گازپرۆم  یوری ئەندریڤسکی و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گازپڕۆم ئەندازیار لاوان محمود.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر هاتنیان بۆ زانکۆ کۆیە و شاری کۆیە دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ کۆیە و بە تایبەتی بەشی ئەندازیاری نەوت و کۆمپانیای گازپرۆم لە بوارەکانی راهێنان و گەشتی مەیدانیی خوێندکاران کردەوە.

لە بەرامبەردا بەڕێز یوری ئەندریڤسکی، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و باسی لە گرنگیدانی گازپرۆم بە زانکۆ کۆیە و متمانەی کۆمپانیاکە بە توانا و لێهاتوویی خوێندکار و دەرچووانی زانکۆکە دووپات کردەوە.

هاوکات بەڕێز لاوان محمود، ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بەوە دەکات کە دەرچووی زانکۆی کۆیە و ئێستا پێگەی بەڕێوەبەری بەشی هەیە لە کۆمپانیای گازپرۆم و رایگەیاند ئەمە نیشانەیەکی روونە لەسەر توانای  زانکۆ کۆیە.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە زیاتر پەرەپێدانی پەویوەندییەکانی نێوان گازپرۆم و زانکۆی کۆیە و نوێ کردنەوە هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا لە رێگەی ئەنجامدانی سیمینار، وۆرکشۆپ، کۆنفرانس، خولی راهێنان و خۆلی هاوینە بۆ خوێندکاران.

هاوکات هەریەک لە سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت م. فەرهاد عبد الرحمن و بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد سەیدگوڵ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

Koya University, Gazprom

Koya University, Gazprom

Koya University, Gazprom

Koya University, Gazprom

Koya University, Gazprom

Koya University, Gazprom

News Date
Image
A Delegation From Gazprom Company Visited Koya University