د. محەمەد ناسڕ مستەفا، مامۆستا لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە،
رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. ناظم لە فاکەڵتیی ئەندازیای سیمینارێکی بە ناونیشان:
"فێركاریی گهورهساڵان- ئامانج و رێكاره زانكۆییهكان" بەڕێوەبرد.
سیمینارەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ. ی. د. محمد حسیب صدیق، بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر، پ. ی. د. گەلاوێژ بەکر باپیر ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و ژمارەیەک زۆر مامۆستا و خوێندکارانی و خوێندکارانی دەرەوەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو، د. محەمەد تیشکی خستە سەر شیوازەکان و گرنگیی فێرکاری گەورەساڵان.
د. محەمەد ناسڕ، لە سیمینارەکەیدا ئاماژەی بە چەند بیردۆز و ئەزموونێکی جیهانی سەبارەت بە گرنگیی فەراهەم کردنی شێوازەکانی فێرکاری بۆ گەورەساڵان کرد.
لە بەشی کۆتایی سیمینارەکە دەرگای پرسیار و وەلام کرایەوە و ئامادەبووان بابەتەکەیان بە سەرنج و تێبینییەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.
Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)
Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)
With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...