بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد

Koya Universityسەرۆکی زانکۆی کۆیە: یەکخستنەوەی زاراوەکان لە هەموو بوارەکاندا و دۆزینەوەی زاراوەی گونجاو لە زمانی کوردی ئەرکیکی قورس و پیرۆزە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەریەک لە بەڕێزان:  

پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و شاندێکی یژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد.

لە میانی دیدارەکە کە هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ. ی. د. نەبەز عبد الله و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ ئامادەیبوون، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ پرۆژەکەیان خواست.

سەرەتا بەڕێز پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی پووختەیەکی دەربارەی ئەو پرۆژەیەی کە دەستیان پێکردووە لە پێناو "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ئەو گرفت و ئاڵنگارییانەی کە دێتە پێشیان چ وەکو مامۆستای زانکۆ لە گەیاندنی پەیامەکان بە خوێندکاران و چ وەکو رۆژنامەوانان کە بە ئەستەم بەرامبەرێکی گونجاو بۆ زاراوەکان دەدۆزنەوە بۆ زمانی کوردی.

دواتر بەڕێز پ. ی. د. هاوکار سالار احمد، ئاماژە بە رۆڵی بەشەکانی زمانی کوردی لەو بوارە کرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان هەردوو بوارەکە کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق دەستخۆش لە میوانەکان کرد و پاڵپشتیی زانکۆی کۆیە بۆ پرۆژەکەیان دەربڕی و گوتی:

بەڕاستی ئەمە پرسێکی گرنگە و دەبێت کاری لەسەر بکرێت. یەکخستنەوەی زاراوەکان لە هەموو بوارەکاندا و دۆزینەوەی زاراوەی گونجاو لە زمانی کوردی ئەرکیکی قورس و پیرۆزە. ئەم کارە دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی زمانی کوردی و ئەکادیمیای کودی ئەنجام بدرێت. پێشنیارتان بۆ دەکەم کە کارەکانتان لە چووارچێوەی کۆنفرانسێکی زانستی تاوتوێ بکەن کە بە راسپاردەی زانستی دەرچێت و بەرهەمی کارەکانتان ببینن. ئێمە وەکو زانکۆی کۆیە ئامادەین هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوتان پێشکەش بکەین بۆ سەرخستنی کارەکەتان

 

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا میوانەکان خەڵاتێکی ڕیزلینان و چەند کتێبێکیان بەخشییە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق و بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ. ی. د. نەبەز عبد الله.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Languages


Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)


Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)


With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...