News & Events

News & Events of Koya University.

21 خەرمانان, 2022

شاندێک لە رێکخراوی Pinnacle Teaching Solutions ئەمریکی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

  رۆژی یەکشەمە، رێککەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ شاندێک لە رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق، بەرێز تیم نۆسپل و خاتوو جێسیکا شایەر سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.  

18 خەرمانان, 2022

سێ خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە ئەڵمانیا بەشداری لە خۆلێکی زانستی دەکەن

  شاریا عبدالرحمن عبدالقادر، محمد تحسین لطیف و عەلی دڵشاد حسن سێ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە خۆلێکی میکانیکی لە وڵاتی ئەڵمانیادان.

18 خەرمانان, 2022

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (هاوڕێ پێشڕەو تۆفیق) بە ناونیشان: "شیکاری جوگرافی هەڵبەزودابەزی ئاوهەوایی و کاریگەری لەسەر دیاردەی وشکی لە قەزای دوکان - لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای ئاوهەوایی پراکتیکی" بەڕێوەچوو.

11 خەرمانان, 2022

بەڕێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

بەڕێز دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. گریگ مێڵز بەڕێوەبەر لە رێکخراوی برێنتۆرس (Brenthurst Foundation) لە باشووری ئەفریقا و هێمن خسرەو سەرۆکی رێکخراوی مێرگ سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

27 گەلاوێژ, 2022

لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕیز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆ ئەنجامدا و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕیز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگیی ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی بۆ زانکۆکان و زانکۆی کۆیە بە تایبەتی کرد و سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە پلانی ستراتیژی چەند بابتێک لە خۆدەگرێت و لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی دیکە جیاواز دەبێت بۆیە دەبێت پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەپێی دۆخی ناوچەکە و سرووشت و کۆمەڵگەکەی بێت.

04 گەلاوێژ, 2022

شاندێکى باڵاى وەزراەتى خوێندنى باڵاى حکوومەتى فیدڕاڵى سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد

رۆژى دووشەممە رێککەوتى ٤ى تەمووزى ٢٠٢٢ شاندێکى باڵاى پێنج کەسى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستیى حکوومەتى فیدراڵى بەسەرۆکایەتى بەڕێز د. حیدر حسن مشالى بەڕێوەبەر بەشى خوێندن و پلاندانان سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد. دواى پێشوازیکردن لە شاندى میوان لەلایەن بەڕێز سەرۆکى زانکۆ پ.ى.د. محمد حسیب لە ژوورى ئەنجوومەنى زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەنجوومەنى زانکۆى کۆیە ئەنجامدا. لە دەستپێکى کۆبوونەوەکدا، بەڕێز سەرۆکى زانکۆ بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و باسى مێژوو، پێکهاتەى، پێگە و گرنگیى  زانکۆى کۆیەى کرد.  دواتر بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کۆیە بۆ کاروبارەى زانستى و خوێندنى باڵا پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى پوختەیەکى لەسەر فاکەڵتییەکان، بەشە زانستییەکان، سەنتەرەكانى توێژینەوە، ژمارەى مامۆستا و خوێندکار، ژێرخانى زانکۆ، توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى کۆیەى پێشکەش کرد.

04 پووشپەڕ, 2021

زانکۆی کۆیە رێکخەری هاوبەشی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بنیادنانی ئاشتی و نەهێشتنی کۆمەڵکوژی

  بە دروشمی (یادی جینۆساید لە ئەنفال و مارشلاندەکان بۆ هەڵەبجە و شەنگال) زانکۆی کۆیە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی " بنیادنانی ئاشتی و نەهێشتنی کۆمەڵکوژی" دەکات کە لەلایەن یونسکۆوە بەڕێوە دەچێت و لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سلێمانی لە 15-16ی کانوونی یەکەمی 2021 دا ساز دەکرێت

08 گەڵاڕێزان, 2020

زانكۆی كۆیە ئەنجامی تاقیكردنەوەی زارەكی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ڕادەگەیەنێ

  دوابەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی، لە خوارەوە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین. ١. بۆ بینینی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی ماستەر، تکایە سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوەی تایبەت بە خوێندنی ماستەر لە زانکۆی کۆیە بکەن:https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/master/ ٢. بۆ بینینی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی دکتۆرا، تکایە سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە، تایبەت بە خوێندنی دکتۆرای زانکۆی کۆیە بکەن:https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/phd/

16 خەرمانان, 2020

ئەنجامی گازاندەی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی کۆیە ، پەسەند کرد. ئەمەش دوای پەسەندکردنی کۆنووسی لیژنەی گازەندەکان بۆ ئەنجامەکانی پێشکەش کردن بۆ خویندنی بالا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی کۆیە. دوای چاوخشاندنەوەی ورد بۆ گشت ئەو گازەندانەی پێشکەش کرابوون لەسەر ئەنجامەکان لە لایەن پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە دبلۆمی بالا و ماستەر و دکتۆرا لە فاکەڵتیەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی و پەروەردە و زانستە مرۆڤاییەتی و کۆمەلایەتییەکان و سکولی پەروەردەی وەرزش کە کۆی گشتی ژمارەیان (٢٠٣) گازەندە بوو بەم شێوەیە: فاکەڵتی ئەندازیاری (٩) گازەندە، فاکەلتی زانست و تەندروستی (٤٠) گازەندە، فاکەڵتی پەروەردە (٨٦) گازەندە، فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان ( ٥٧) گازەندە ، سکولی پەروەردەی وەرزش (١١) گازەندە. ئەنجامی گازەندەکان ڕادەگەینێت وەک لە  خشتەی هاوپێجدا هاتووە : بو زانيارى تواو كلك ليره بكه..  

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES