ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی یاسا لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی کۆیە (رسول خدر رسول) بەناونیشانی " التعامل بالأعضاء البشریة - درسة تحلیلیة مقارنة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ. د. احمد سمیر محمد یاسین، زانکۆی کرکووک، سەرۆکی لیژنە ، پ. ی. د. ڕێباز اردلان بکر، زانکۆی کۆیە، ئەندام ، پ. ی. د. قاسم هشام محموود، زانکۆی صلاح الدین - هەولێر ئەندام، پ. ی. د. مەزن جەلال احمد - زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرشتیار.
گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (رسول خدر رسول) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.
News Date
Image