لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.

زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە سپۆنسەری پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" بەڕێوەدەبات.

لە چوارچیوەی پرۆگرامی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە دوای ڕێوڕەسمی کردنەوە و بەڕێوەچوونی دوو پانێلی هاتەریپ، زانکۆی کۆیە گەشتێکی نێو شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکان و ناوخۆییەکان ئەنجامدا.

گەشتەکە کە هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام و پ.ی.د. پێشڕەو سەمەد ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانس سەرپەرشتییان دەکرد سەرەتا بۆ ناو قەیسەری کۆنی شاری کۆیە و مزگەوتی گەورە بوو کە ئەو دوو شوێنە بووە جێگەی سەرنجی توێژەرەکان.

دواتر میوانەکان هەر بەپێ روویان کردە (خانی محمود ئاغا، مزگەوتی گەورەی کۆیە، ماڵی کەمالی حاجی مجید، قشڵەی کۆیە و ناو بازاڕ و قەیسەری کۆیە). لەو شوێنانە بەڕێز د. سەحەر باسل ئەندامی لیژنەی زانستیی کۆنفرانس و نوێنەری ب. شوێنەواری کۆیە باسی میژوو و دوایین دۆخی ئەو شوێنەوارانەیان بۆ میوانەکان کرد.

سەبارەت بەو گەشتە بەڕێز د. بەلگین توران (ئەندامی ڕێکخراوی EAHN  و دەستەی زانستی کۆنفڕانس) سەرسامی خۆی بە شوێنەوارەکانی کۆیە دەربڕی و گوتی:

" کوردستان و بەتایبەت شاری کۆیە خاوەنی کۆمەڵێک شوێنەوار و کەلەپوری زۆر بەنرخن، لەم سەردانەم دا کۆمەڵێک شوێنیی کەلەپوری دێرینم بینی کە ئەمانە پێویستە وەکو سامانێکی نەتەوەیی پارێزراو بن".

هەروەها زۆر بەڕێز د. پانایۆتس تۆرنیکیۆتیس (جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی EAHN  و ئەندامی دەستەی زانستیی کۆنفڕانس) گوتی:

" کۆیە خاوەنی کۆمەڵێک کەلەپوری بەنرخە، بەڵام ئەوەی بینیم کە بەشێکیان تێکچوون و ڕووخاون، هەندێکی تر پشتگوێخراون، هەروەها هەندێک لە ماڵ و بینا کەلەپورییەکان کراون بە شوێنی زبڵ کۆکردنەوە. ئەم بارودۆخە پیویستیی بە هەڵوێست و هاوکاریی هەنووکەیی هەیە لە لایەن دامودەزگای دەوڵەت و پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە لەناوچوونی ئەم بابەتە کەلەپوریانە".

لە کۆتایی گەشتەکەدا میوانەکانان بۆ خوانی ئێوارە ڕوویان کردە  قشڵەی کۆیە و لەوێ کاتێکی خۆشیان بردە سەر.

میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد

News Date
Image