خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە، سەردانێکی زانستییان بۆ زانکۆی دهۆک ئەنجامدا.

رۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان سەردانێکی زانستییان بە سەرپەرشتی م.ی. هانا محمد سمایل، م. ئارەزوو عثمان رشید و محمد عبدالحمید کریم سەردانێکی زانستییان بۆ زانکۆی دهۆک ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران سەردانی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی دهۆکیان کرد.

سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان، م.ی. هانا محمد سمایل دەربارەی گەشتەکە گوتی:

 "خوێندکارانمان هەلی ئەوەیان بۆ رەخسا کە چاویان بە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی زانکۆی دهۆک بکەوێت و  بەشداربن لە وانەکانیان و سەردانی کتێبخانەی بەشی ناوبراو بکەن و گەشتێک بە نێو کەمپەسی زانکۆکە بکەن."

مامۆستا هانا، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆتایی گەشتەکەشدا ستافی هەردوو بەش گفتوگۆیان لەسەربرەودانی زیاتر بە پەیوەندیی زانستی نێوان هەردوو بەش کردوەوە و گوتی:

" سەردانە زانستیەکە بەشێک بوو لە پرۆگرامی بەهێزکردنی توانای ئەکادیمی خوێندکارانی  زانکۆی کۆیە کە ئامانج لێی فراوانکردنی ئەزموونی فێربوونی خوێندکاران و بەهێزکردنی پەیوەندەی ئەکادیمەیە لەگەل زانکۆکانی تری ھەرێم."

بەشی زمانی ئینگلیزی - بەیانیان سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانیان ئەنجامدا

News Date
Image
بەشی زمانی ئینگلیزی - بەیانیان سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانیان ئەنجامدا