بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "پێکهاتە کیمیاوییە زیادکراوەکان لە پیشەسازی خواردن و جوانکاری، چۆنیەتی هەڵگرتنی و پەیوەندی لەگەڵ تەندروستی مرۆڤ" بەڕێوەبرد.

 

ڕۆژانی ١و٢ی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەشی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "پێکهاتە کیمیاوییە زیادکراوەکان لە پیشەسازی خواردن و جوانکاری، چۆنیەتی هەڵگرتنی و پەیوەندی لەگەڵ تەندروستی مرۆڤ" لە هۆڵی سێمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی جیاواز پێکهاتبوو و توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا باس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ناونیشانی وۆرکشۆپەکەیان خستەبەرباس و گفتوگۆ و بەشداربووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان باسەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.

پانێلی یەکەم:

توێژەر بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. صافیە صابر ابراهیم توێژینەوەی " How to store your food properly "ی پیشکەش کرد و تێیدا باسی چۆنیەتی هەڵگرتن و پاراستنی خۆراکی بە درووستی کرد.

توێژەر  سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی بەڕێز د. هیوا رمضان توێژینەوەی " The Impact of food additives on Immune System/ Immune Toxicity "ی پێشکەش کرد و لە توێژینەوەکەیدا ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی ماددە زیادکراوەکانی خۆراک لەسەر سیستەمی بەرگری و ژەهراویبوونی بەرگری کرد.

توێژەر م. مظفر کانبی عمر توێژینەوەی " Insects cause injuries of dry food "ی پێشکەش کرد و باسی لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی مێرووەکان لەسەر خۆراکی وشک  کرد.

پانێلی دووەم:

توێژەر پ.ی.د سلام غفور طاهر توێژینەوەی " How to read food labels "ی پێشکەش کرد و لە توێژینەوەکەیدا باسی لە چۆنیەتی خوێندنەوەی زانیارییە خۆراکییەکان کرد.

توێژەر د. بەشدار اسماعیل توێژینەوەی " Chemical additives in cosmetics "ی پێشکەش کرد و باسەکەی ناوبراو تایبەت بوو بە ماددە کیمیاوییە زیادکراوەکان لە ماددەی جوانکاری.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامە بەسەر توێژەران دابەش کرا.

بەشی کیمیا یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە و خاوەنی ٢٨ ستافی ئەکادیمییە، ئەم بەشە خوێندنی بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی کیمیا دەگرێتەوە بەو ئامانجەی خوێندکاران بتوانن لە بەشە پەیوەندیدارەکانی زانستەکەیان خزمەت بکەن. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشەکە سەردانی:

https://fsch.koyauniversity.org/departments/dchm

بەشی بایۆلۆجی یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە و خاوەنی ٣٢ ستافی ئەکادیمییە، ئەم بەشە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئامانجی ئەم بەشە پەروەردەکردنی خوێندکاران لەگەڵ پرنسیپەکانی بایۆلۆجییە تا لەم ڕێگایەوە بتوانن لە بوارەکەی خۆیاندا خزمەت بکەن. 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشەکە سەردانی: https://fsch.koyauniversity.org/departments/dbio

بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی یەکێکە لە بەشەکانی زانکۆی کۆیە، ئەم بەشە ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ کراوەتەوە و خاوەنی ٢٢ ستافی ئەکادیمییە و ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە خوێندنی ئەو ڕێگایانەیە کە میکڕۆبەکانی وەک بەکتریا،کەڕوو، مشەخۆر و ڤایرۆسەکان کاریگەری دەخەنە سەر تەندروستی مرۆڤ. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشەکە سەردانی: https://fsch.koyauniversity.org/departments/dmmb

 

 

 

 

 

 

بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد

بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد

بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد

بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد

بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد

News Date
Image
بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد