هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە، لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە لە تۆمارکردنی ئەنجامە باشەکانی.
هەڵبژاردەی زانکۆی کۆیە بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە سێ بردنەوە و یەک دۆراندنی هەبووە و کۆی گشتی ١٠ گۆڵیان تۆمار کردووە و نۆ جار تیپی بەرامبەر تۆڕیانی هەژاندووە.
هاوکات لە میانی یاریی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە بە ئەنجامی ٣-٢ لە زانکۆی هەڵەبجەیان بردەوە و سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی.
بەم ئەنجامە زانکۆی کۆیە رۆژی چوارشەممە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی زانکۆی سلێمانی دەبێتەوە.
لە کۆی ئەم یارییانە یاریزانی زانکۆی کۆیە میر کەمال حەوت گۆڵ و هەریەک لە ئارام بابان ، سەرکار حاجی و زێن یەکی گۆڵێکیان تۆمار کردووە.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن مامۆستایانی فاکەڵتیی وەرزشەوە مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت.