فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دووھەمین سیمپۆزیۆمی لەسەر ئاستی نێوخۆ بەناونیشانی " توێژینەوە ئەندازیارییەکان" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بکر باپیر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی فاکەڵتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی فاکەڵتیی ئەندازیاریی بە ھاوکاری بەشە زانستییەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاری دووھەمین سیمپۆزیۆمی بۆ توێژینەوە ئەندازیارییەکان لە ھۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە وتەی بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێز پ.ی.د ڕەھێڵ خالید دەستی پێکرد.

ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاری ساڵانە لە مانگی ئاداردا سیمپۆزیۆمی تایبەتی خۆی لەسەر ئاستی فاکەلتیی ئەندازیاری بەڕێوەدەبات و لەدرێژەدا گوتی:" ئێمە لە فاکەڵتیی ئەندازیاری ئەمساڵ نزیک ٧٠ توێژینەوەمان کردووە و لەناو ئەو توێژینەوانەدا نۆ توێژینەوەی بڵاوکراوەمان لە گۆڤاری ئاست بەرز ھەڵبژاردووە و لەم سیمپۆزیۆمەدا پێشکەش بە  بەشداران دەکرێ تاوەکو بەمجۆرە یارمەتیدەری توێژەران بن"

ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە دروستکردنی پلاتفۆڕمێکی تایبەت بە توێژینەوەکانی فاکەڵتیی ئەندازیارییە و لەم ڕێگایەوە ئاڵوگۆڕکردنی توێژینەوەکان لەگەڵ ستاف بەگشتی و ستافی وانەگوتنەوە بە تایبەتی   بەمجۆرە  توێژەران ھاندەدرێن بۆ بەرھەمھێنانی توێژینەوەی کواڵیتی بەرز و چەند ڕەھەندیی.

سیمپۆزیۆمەکە دوو پانێلی دەگرتەخۆ کە تێیدا بابەتی جۆراوجۆری بواری ئەندازیاریی پێشکەش کرا.

پانێلی یەکەم:

توێژەر پ. صلاح اسماعیل توێژینەوەی "   Designing High performance Microstrip Quad band Bandpass Filters ( for Multi-service Communication Systems): A novel Method Based on Artificial Neural Networks. "ی پێشکەش کرد.

توێژەر م. ی. سەفەر مغدید  توێژینەوەی " A Comprehensive Review of indoor/Outdoor Localization Solutions in Iot era: Research Challenges and future "  perspective "ی پێشکەش کرد.  

توێژەر د. مەریوان م. محمد صالح  توێژینەوەی " Effect of type, Amount and Configuration of reinforcement in HSC Box-girders Reinforced with BFRP Bars and Steel Stirrups Under Torsion-shear-bending. "ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د فاریس توێژینەوەی " Effect of Alum Sludge on Concrete Strength and two way Shear Capacity of flat Slabs. "ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د تەغرید خەلیفە محمد علی توێژینەوەی " The Behavior of Sustainable Self-compacting Concrete Reinforced with Low-density Waste Polyethylene Fiber. "ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د عبدالباسط کامیل توێژینەوەی " Face Identification Using Conditional Generative Adversarial Network. " ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د چرۆ عەلی حەمە ڕەزا توێژینەوەی " Adapting Outdoor Space for post COVID-19. "ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د شەیما فازیڵ " Regenerative Design Method and Its Relation with Vernacular Architecture, Kurdish Vernacular Architecture as a Case Study. "ی پێشکەش کرد.

لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکە بڕوانامەی بەسەر توێژەراندا دابەش کرا.

سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاریی 

سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاریی مانگی فێوریەی ساڵی ٢٠١١ لە زانکۆی کۆیە دامەزراوە، ئامانجی دامەزراندنی ئەم سەنتەرە پشتیوانی ستاف و خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاری بووە بە مەبەستی پەرەپێدان بە چالاکییە زانستییەکان بەتایبەتی دیاریکردنی بواری توێژینەوە بۆ سوود گەیاندن بە پێشکەوتن و  داهاتووی کوردستان و بە تایبەتی شاری کۆیە هاوکات ئەم سەنتەرە دەتوانی بەشداری کاری هەبێ لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون لەگەڵ سەنتەرە هاوشێوەکانی لە ئاستی جیهانی.

 

 

 

 

 

 

 

 

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دووھەمین سیمپۆزیۆمی نیشتمانی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دووھەمین سیمپۆزیۆمی نیشتمانی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دووھەمین سیمپۆزیۆمی نیشتمانی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دووھەمین سیمپۆزیۆمی نیشتمانی بەڕێوەبرد

 

News Date
Image
فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دووھەمین سیمپۆزیۆمی نیشتمانی بەڕێوەبرد