خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە سەرپەرشتی د. سۆران صباح حسین و م. هەڤاڵ عبدالکریم احمد سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای فاست لینک و سمارت گێت وای لەشاری هەولێر ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا،  ستافی کۆمپانیاکە پوختەیەکیان سەبارەت بە نوێترین تەکنەلۆجیای بەکارهاتوو لە بواری گەیاندن و ئێنتەرنێنت پێشکەشی خوێندکاران کرد.

هەر لە میانی سەردانەکەدا، ستافی کۆمپانیاکە  سیمینارێکیان دەربارەی کاری ئەندازیاری پرۆگرامسازی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارەکان لە کۆمپانیاکە پێشەکەشی خوێندکاران کرد.

- بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی

پوختە:

ئەندازیاریی پرۆگرامسازی یەکێکە لە کۆڵەکەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە، ئەم بەشە لە ساڵی ئاکادیمیی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ لەڕاستای وەڵامدانەوەی ویستی زانکۆ بۆ گونجان لەگەڵ پێویستییە خێراکانی کۆمەڵگە لە بوارە جیاوازەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی بەکارهێنەران لە بواری پێشکەوتن و بەڕێوەبردن دامەزراوە.

ئەندازیاریی پرۆگرامسازیی پێویستی و گرینگییەکی ئەمڕۆییانەی هەیە و دەتوانێت ئەندازیارانی پڕۆگرامساز پێشکەش بە کۆمەڵگە بکات بۆ گرتنەئەستۆی بەرپرسیاریەتییە جۆراوجۆرەکان لە بواری ئەندازیاری پڕۆگرامسازی.

ئەم بەشە باوەڕمەندە بەوەی خوێندکاران گرینگترین کۆڵەکەی زانکۆن و بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدات بەتەنگ هزرە ئاماجییەکانەوە بێ و هەروەها بەشداری بکات لە پاڵاوتنی هەموو شارەزاییە پیشەییەکانی پێویست بۆ دابینکردنی هەلی کارکردنی خوێندکاران لە ئاستی نێوخۆی و هەرێمیدا.

دیدگا:

دیدگای بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی بنیاتنانی کەسایەتی خوێندکارانە لە چەندین بوار و بەشێوەیێکی یەک پارچە بەجۆرێک دەرچووی ئەم بەشەی پێوەدیاربێ لە هەموو ئاستەکان و هەروەها توانایی زانستی و پیشەیی هەبێ بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی خوێندکار لە پیشەکەی وەک ئەندازیاریی پرۆگرامساز لە خزمەتکردنی وڵات.

ئامانج:

ئامانجی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ پیشەیێکی کردەیی و  دەرچوواندنی خوێندکار بە پرۆگرامێکی دابین کراوی خوێندن بە تەکنیکە بەهێز و بنەڕەتییەکان و پەروەردەی کواڵیتی بەرز.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی بەشەکە بکەن:

https://feng.koyauniversity.org/departments/dswe

 

 

 

بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم رێکخست

بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم رێکخست

بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم رێکخست

بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم رێکخست

News Date
Image
بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم رێکخست