هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە، لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان  کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان  کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، زانکۆی کۆیە رووبەڕووی زانکۆی هەڵبجە بوویەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەکە زانکۆی کۆیە گۆڵی پێشەنگی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کرد بە ٢-١.

لە ماوەکانی کۆتایی یارییەکە یانەی سلێمانی هێرشەکانی چڕ کردەوە و توانی جیاوازییەکە بۆ گۆڵێ دابەزینێت و گۆڵی پێشەنگ تۆمار بکات و یارییەکە بوو بە ٣-٢.

زانکۆی کۆیە، ریزەکانی رێکخستەوە و توانی لە رێگەی گۆڵکاری پاڵەوانیتییەکە میر کەمال گۆڵی یەکسانی تۆمار بکات و ئەنجامەکەی کرد بە ٣-٣.

دواتر یاریزانانی زانکۆی سلێمانی پاڵپشت بە یاریگا و هاندەری خۆیان توانییان جیاوازییەکە بۆ سێ گۆڵ بەرز بکەنەوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی یاریزانانی زانکۆی کۆیە بەڵام نەتوانرا ئەنجامەکە بگۆڕدرێت و یارییکە بە ئەنجامی ٦-٣ لە بەرژەوەندی زانکۆی سلێمانی کۆتایی هات.

- بەڕێز سەرۆکی زانکو کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرپەرشتیاری تیمەکە ئەنجامدا.

لە ماوەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەبەردەوامی لەگەڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی زانکۆی کۆیە لەسەر خەت بووە و لە کاتی بە دەستهێنانی پلەی دووەمیشدا پەیوەندی بە سەرپرشتیاری هەڵبژاردەکە م. دلێر کەمال کرد و دەستخۆشی لە خۆی و یاریزانان کرد و گوتی:

 "بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە نێو ١١ زانکۆدا خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکە. وەکو سەرۆکایەتی زانکۆ پاڵپشتیتان دەکەین و پێکەوە هەوڵی بە دەستهێنانی پلەی باشتر دەدەین."

- یاریزانی زانکۆی کۆیە میر کەمال بە نۆ گۆڵ بوو بە گۆڵکاری پاڵەواةێتییەکە

یاریزانی زانکۆی کۆیە میر کەمال لە میانی پاڵەوانێتییەکە توانی نۆ گۆڵ تۆمار بکات و نازناوی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

میر کەمال لە یاریی یەکەم پێنج گۆڵ لە زانکۆی گەرمیان، لە یاری دووەم دوو گۆڵ لە زانکۆی سلێمانی، لە یاری چوارەمیش دوو گۆڵی لە زانکۆی سلێمانی کرد.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە سێ بردنەوە و دوو دۆراندنی هەبووە و کۆی گشتی ١٣ گۆڵیان تۆمار کردووە.

هاوکات لە میانی یاریی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە بە ئەنجامی ٣-٢ لە زانکۆی هەڵەبجەیان بردەوە و سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی.

بەم ئەنجامە زانکۆی کۆیە رۆژی چوارشەممە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی زانکۆی سلێمانی دەبێتەوە.

جێگەی باسە هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن مامۆستایانی فاکەڵتیی وەرزشەوە  مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت.

 

 

 

 

 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

 

News Date
Image
هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا