خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە سەردانێكی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان پ.ی.د حنان طارق صبحی و م. هناء علی محمد لە بابەتی Food Microbiology سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی شیرەمەنی دڵبا لە شاری هەولێر کرد.

لەم سەردانەدا سەرەتا لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری کارگێری  کارگەکەوە پێشوازیەکی گەرم لە خوێندکاران کرا و دواتر مێژووی دروست بوونی کارگەکە و  پڕۆسەی بەرهەمهێنان و چۆنییەتی و جۆرییەتی شیرنەمەنییە بەرهەم هێنراوەکان  لەلایەن  بەڕێوەبەری کارگەکەوە پێشکەش کرا.

دوای ئەم ڕوونکردنەوانە دەستکرا بە پیشاندانی پراکتیکی کارکردنی کارگەکە و هەنگاو بە هەنگاوی میکانیزمی کارکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکان و شوێنە تایبەتەکانی بەرهەمهێنانی شیرنەمەنییەکان بۆ خوێندکاران ڕوونکرایەوە و وەڵامی پرسیار خوێندکاران سەبارەت بە بابەتەکان درایەوە.

بەشی بایۆلۆجی یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە و خاوەنی ٣٢ ستافی ئەکادیمییە، ئەم بەشە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئامانجی ئەم بەشە پەروەردەکردنی خوێندکاران لەگەڵ پرنسیپەکانی بایۆلۆجییە تا لەم ڕێگایەوە بتوانن لە بوارەکەی خۆیاندا خزمەت بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی بەشی بایۆلۆجی بکەن:

https://fsch.koyauniversity.org/departments/dbio

 

 

 

 

بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست

بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست

بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست

بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست

News Date
Image
بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست