لە چوارچێوەی کاروچالاکییە زانستییەکانیدا فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە ۆورکشۆپێکی زانستیی بە ناونیشانی "ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" لەسەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپەکە ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکاربەڕێوەچوو.ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا"

وۆرکشۆپەکە دوای وەستانی ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان  بە وتاری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدوڵڵا دەستیپێکرد.

دواتر بە دەستپێکردنی پانێلی یەکەم کە دوو بابەت لەلایەن بەڕێز پ.د ولید خالد رجب مامۆستا لە زانکۆی موسڵ و پ.ی.د عیماد صدرالدین حمید پێشکەش کرا.

پانێلی دووەمی وۆرکشۆپەکە دوو بابەتی لە خۆگرت کە لەلایەن بەڕێزان پ.د نەوزاد حوسێن دەروێش و  پ.د گۆران مەعرووف قادر پێشکەشکرا.

لە دوای تەواوبوونی هەر پانێلێک دەرگای پرسیار بۆ ئامادەبووان دەکرایەوە و لە بەرامبەردا توێژەران وڵامی پرسیارەکان دەدایەوە کە کەشێکی زانستیی بە پێزی بە چالاکییەکە بەخشی.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، پڕوانامی رێزلێنان لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدوڵڵاوە پێشکەشی مامۆستا قسەکەرەکان کرا.

- فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش

https://sphe.koyauniversity.org/home

 

 

 

 

 

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد

News Date
Image
فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد