زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری کۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ دەرگای زانکۆی بۆ پێشوازی کردن لە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنووری قەزای کۆیە واڵا کردەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و بە سەرپەرشتی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د قارەمان نادر و لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە تیمی تایبەت لە خوێندکاران لە فاکەڵتییەکان، سەنتەرەکانی توێژینەوە، کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ و کەمپسی زانکۆ بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پێکهێنرا.

بە درێژایی ڕۆژدا تیمی پێشوازی و ڕێنوێنی بەشێوەیەکی جوان و بەجلی کوردییەوە پێشوازییان لە خوێندکاران پۆلی ١٢ دەگرت و ڕێنوێنییان دەکردن و زانیاری تەواویان دەربارەی بەش و فاکەڵتییەکان و ژیانی نێو زانکۆ و ئاست پێگەی زانکۆی کۆیەیان بۆ پێدەدان.

هەر لەهەمان کاتدا مامۆستاکانی بەشە زانستییەکان لەلای خۆتانەوە پێشوازییان لە خوێندکاران دەکرد و کورتە باسێکی بەشەکانیان بۆ خوێندکاران دەکرد.

جێگەی باسە لەو ڕۆژەدا. چەندین چالاکی زانسی، هونەری لە نێو کەمپسی زانکۆ بەڕێوەچووە.

زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی شاری کۆیە کرد

News Date
Image
زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی شاری کۆیە کرد