ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو.
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەن قادر حمد) لە بەشی ماتماتیکی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لەفاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.
ماستەرنامەکەی (هۆشمەن قادر حمد) بەناونیشانی "Numerical Solution of the Coupled Witham-Broer-Kaup Shallow Water by B-Spline Collocation Method" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. فەریدون قادر حەمە سالح، زانکۆی سلێمانی - سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. عبد القادر عثمان حمد امین، زانکۆی کۆیە - ئەندام
پ.ی.د. ڕزگار حاجی صالح، زانکۆی ڕاپەڕین- ئەندام
پ.ی.د. یونس عبد حسین، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار
ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (هۆشمەن قادر حمد) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.