بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەش کرد.

ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەڕێز قائمقامی قەزای کۆیە حاکم طارق حەیدەری، بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال، بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە مامۆستا شەهێن عوسمان، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ست فەوزیە محمد نظیف و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان وخانەوادەکانیان و خوێندکاران و میوانێکی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردن لە خولی شیاندنی مامۆستایان بەسەر مامۆستایانی وانەبێژبەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە وتارێکیدا جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵگەی شارەکە و بە تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە کرد و سوپاسی مامۆستایانی خولەکە کرد کە لە کاتی پشوودا بەو ئەرکە هەڵسان و خولەکەیان بەڕێوەبرد.

لای خۆیەوە، بەڕێزبەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە مامۆستا شەهێن عوسمان لە وتارێکیدا سوپاسی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ کردنەوەی ئەو خولە کە بارگرانییەکی گەورەی لەسەر شانی مامۆستایانی وانەبێژ کەمکردووەتەوە و ستایشی رۆڵی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد لە دەستپێشخەریی کردنەوەی ئەو خولە.

دوای پێشکەش کردنی وتاری نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە ست شەهێن  پێشەکەشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و مامۆستایانی خولەکە هەریەک لە بەڕێزان  پ.ی.د خالید اسماعیل، د. محمد ناصر، م. دالیا هاشم، م.ی. باخان بەختیار و پ.د جبار احمد کرد.

دواتر، بەڕێزئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ست فەوزیە محمد نظیف خەڵاتی پێشکەشی سێ بەشداربووی یەکەمی خولەکە کرد.

دوای ئەوە، مامۆستایانی وانەبێژ خەڵاتی ڕیزلێنانیان پێشکەشی بەڕێزسەرۆکی زانکۆی کۆیە، بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە، مامۆستایانی خولەکە و چەند مامۆستایەکی دیکە کە هاوکاربوون لە کردنەوە و سەرخستنی خولەکە کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە پێدانی بڕوانامەکان و گرتنی وێنەی بەکۆمەڵ کۆتایی هات.

لە زانکۆی کۆیە بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەشکرا

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەشکرا