شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی زانستیانەی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ئاداری ٢٠٢٣، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتوون لە بەڕێزان پ.ی.د. ڕەهێل خالد ابراهیم، پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق، د. سامان طاهر فرج، م. هناء علی محمود و رێباز عبد العزیز قادر بەشدارییان لە خولی ڕاهێنانی تایبەت بە ڕوپێویی زانستیانەی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد.

خولەکە بە ئامادەبوونى ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەبەشدارى (٧٠) مامۆستاى زانکۆ لە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن ڕێکخراوى (IREX) و بەهاوکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو و بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوامى دەبێت.

ڕاوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، د.ئامانج عبداللە سعید لە وتەیەکیدا لە دەستپێکی خولەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لەئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆژەى پەرەپێدانى پڕۆگرامەکانى خستۆتە بوارى جێبەجێ کردنەوە و گوتی:

"بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ڕووپێوى زانستییانەى پێداویستییەکانى بازاڕى کار و کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت ئەنجام بدەین، هاوکات لەبەر ڕۆشنایى داتاکان و پێویستى بازاڕى کار، دەبێت دووبارە ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و ناوەرۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن و لە زانکۆکان دابڕێژینەوە. ئامانجمان ئەوەیە کە کۆی پرۆسەی خوێندن و ڕاهێنان هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری و دەرچوانن باشتر بتوانن لە پێشبرکێی بەدەستهێنانی هەلی کار سەرکەوتوبن."

د.ئامانج، بە بەشداربووانى خولەکەى ڕاگەیاند:
"ئێوە سەرکردایەتى ئەم پڕۆسە گرنگە دەکەن و کارەکانمان ماوە درێژ دەبێت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوکارتان دەبێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانتان لە بواری داڕشتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لەبر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکانی بازاری کار."

لەم خولەدا کە (٧٠) مامۆستاى زانکۆ لە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بەشدارن بەشێوەى کردارى و لەسەر بنەماى زانستی لەلایەن پسپۆڕانى نێودەوڵەتی ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەى سەرکردایەتى پڕۆژەى ڕوپێوى بازاڕى کارى هەرێمى کوردستان و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بکەن.

 

 

 

 

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کردشاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد

News Date
Image
شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد