بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جلال فتح الله و هاریکاری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.ی.د. رێزان ساڵح مەولوود گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (بنار عبدالخالق بكر ) بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ٩ی بەیانیی رۆژی چوارشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. أکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (بنار عبدالخالق بكر ) بە ناونیشانی:
"التحلیل الجغرافي للخائص التربة في قضاء رانية وقابليتها الانتاجية لمحصولي القمح والشعير" بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. احمد علی، زانکۆی دهۆک، سەرۆکی لیژنە
پ.د. رقية العاني، زانکۆی العراقیة، ئەندام
پ.ی.د. هاشم یاسین، زانکۆی صلاح الدین، ئەندام
پ.ی.د. لقمان وسو، زانکۆی کۆیە، ئەندام
پ.ی.د نالی جواد حمد، زانکۆی کۆیە، ئەندام
پ.د. احمد یاسین، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار.
گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار ( بنار عبدالخالق بکر) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.