ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی زمانی عەرەبی (شیرین ستار حمد امین) بەڕێوەچوو.
ماستەرنامەکەی خوێندکار (شیرین ستار حمد امین) بە ناونێشانی " الواقعیة في روایات فاضل العزاوي" و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. لطیف محمد حسن، زانکۆی کۆیە، سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. علي فتاح عبد الرحمن، زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، ئەندام
پ.ی.د. هاوژین عبد الخالق غریب، زانکۆی چەرموو، ئەندام
پ.ی.د.مسعود سلیم حمد ، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار. بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گفتوگۆیەکی چڕیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (شیرین ستار حمد امین) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.