بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە.

ڕۆژی یەكشەممە رێککەوتی ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی باڵا و سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکو و بەڕێوەبەری پێشووی گۆڤارەکە، م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی نوێی نووسەرانی گۆڤارەکە کرد و ئومێدی خواست کە بە هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستن و بەرزترکردنەوەی پێگەی گۆڤارەکە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە گرنگیی گۆڤارە زانستییەکانی زانکۆی کۆیە کرد و داوای لە دەستەی نوێ کرد کە کار لەسەر بەدەستهێنانی ئیندێکسی زیاتر بۆ گۆڤارەکە بکەن وجەختی لە خێرایی رایەڵکردنی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن توێژەرانەوە بۆ گۆڤارەکە دەنێردرێت لەگەڵ پاراستنی کوالیتی گۆڤارەکە کردەوە.

هەر لە میانی قسەکانیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ دەستەی نوێ دەربڕی و باسی لە گرنگیی دابەشکردنی ڕۆڵی ئەندامان و داڕشتنی پەیڕەوێکی ناوخۆیی و نەخشەڕێگای کارکردن کرد.

گۆڤارێكى ئەكادیمیی تايبەت بە زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانە، لەلايەن زانكۆى كۆيە لە هەرێمى كوردستان-عێراقەوە دەردەچێت. گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، گرنگی بە توێژینەوەی ڕەسەن لە بوارەكانی زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتییەکان دەدات و بەگوێرەى پێوەرە زانستى و ئەكاديمييە جيهانييەكان، بڵاودەكاتەوە. گۆڤارێكى كراوەيە و لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بەبێ بەرامبەر بەردەستە. 

لە ساڵی ٢٠١٧وە بە سستەمی گۆڤاری کراوە (OJS) دەستی بە وەشاندن کردووە و لەو کاتەوە نۆ ژمارەی بلاو کردووەتەوە کە کۆی گشتی ١٨٤ توێژینەوەی لە خۆ گرتووە.

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، یەکەم گۆڤار بوو لە سەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کە ئیندێکسی (DOAJ) بەدەستهێنا و لە ئێستادا خاوەنی ١٣ ئیندێکسی نێودەوڵەتییە.

دوای فەرمانی زانکۆیی ژمارە () لە () هەریەک لە بەڕێزان؛ پ.د. نهاد ئەیوب قادر / سەرنووسەر، د. پەخشان فەهمی فەرحۆ/ بەڕێوەبەری گۆڤار، پ.ی.د. یادگار کەمال / سەرنووسەری بەش- یاسا، پ.ی.د. بروا سەردار/ سەرنووسەری بەش - کارگێڕی و ئابووری، پ.ی.د. هیوا ئەمین جەلال/ سەرنووسەری بەش - جوگرافیا، پ.ی.د. کامەران جەلال/ سەرنووسەری بەش - میژوو، پ.ی.د. شیماء فاضل حسن / سەرنووسەری بەش - ئینگلیزی، پ.ی.د. زۆراب ابراهیم مولود / سەرنووسەری بەش - پەروەردەی ئایینی، پ.ی.د. مسعود سلیم حمد / سەرنووسەری بەش - عەرەبی، پ.ی.د. دەریا جمال / سەرنووسەری بەش - کوردی، د. ئالان صلاح سعدی / / سەرنووسەری بەش - پەروەردە و دەروونزانی وەکو دەستەی نوێی نووسەرانی گۆڤار زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان دەستنیشانکران.

 

 

 

 

 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە