سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە فێرخوازان لە دەستپێکردنی خولی نۆیەمی فێرکاری ئاگادار دەکاتەوە.

 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئەم فێرخوازانەی لای خوارەوە ئاگاداردەکەینەوە کە:

  1. بەشداربوون لە خولی هەشتەمی فێرکاری و دەیانەوێت ئاستێکی بەرزتر بخوێنن و بەردەوام بن لە خوێندنی خولی فێرکاری.
  2. ئەو فێرخوازانەی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریی كردنی ئاست (Placement test) یان لە (٢٠٢٢/۱١/١٢) ئه‌نجامداوه‌ و بەشداری خولی پێشوویان نەکردووە.
  3.  ئەو فێرخوازانەی بڕوانامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ( IELTS   ،PTE ، TOEFL)یان هەیە و نمره‌ی پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ بە مەرجێک ( ٣ ساڵ تێپەڕنەبووبێت بەسەر بڕوانامەکەیدا و ڕاست و دروستی بۆ کرابێت)بروانامەکەی بێنێت بۆ سەنتەر و لەگەڵ دانانی ئیمەیلێک کە لەکاردا بێت.

ئەم بەڕێزانە ده‌توانن ڕۆژانی سێشەممە و چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/٣٠،٢٩،٢٨  لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی به‌یانی تا ١:٠٠ی نیوەڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و دارایی زانکۆی کۆیە بکەن بەمەبەستی پسوڵە بڕین بۆ بەشداربوون و پێشکەشکردنی لەڕێگەی سیستمەوە. پاشان دەبێت پسولەکە پێشکەشی سەنتەری بکەن.

تێبینی/

  1. کرێی بەشداربوون بۆ دانەمەزراو و دامەزراوی وەزارەتەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (١٥٠٫٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار دینارە بۆ هەر ئاستێک، بۆ میلاکی دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕی (١٠٠٫٠٠٠) سەد هەزار دینارە بۆ هەر ئاستێک .
  2. لە ئێستادا تەنها لە ژمارەی بەشداربووانی ئاستی سێییەم (Pre-intermediate) دڵنیایین کە دەکرێتەوە، بۆیە خوازیارانی ئەم ئاستە دەتوانن لە سبەی سێشەممە پسولەی بەشداریکردن ببڕن، بەڵام بۆ ئاستەکانی دووەم و چوارەم (Elementary, Intermediate) دڵنیا نین ژمارەی بەشداربووان بۆ هەریەک لەو دوو ئاستە بگاتە (١٠) فێرخواز، بۆیە باشترە هەتا ڕۆژی پێنجشەممە خوازیارانی ئەم دوو ئاستە پسولەی بەشداریکردن نەبڕن، چونکە مەرجە (١٠) بەشداربوو هەبێت بۆ هەر ئاستێک بۆ ئەوەی بتواندرێت خولیان بۆ بکرێتەوە.

 

 

سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی دەستپێکردنی ناونوسین بۆ خولی نۆیەمی فێرکاری راگەیاند

News Date
Image
سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی دەستپێکردنی ناونوسین بۆ خولی نۆیەمی فێرکاری راگەیاند