بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بۆ دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان:

 "ئێوە کارێکی گەورەتان ئەنجامداوە، گەیاندنی گۆڤاری زانکۆی کۆیە لە گۆڤارێکی لۆکالییەوە بۆ گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی خاوەن (DOAJ) و چەندین ئیندێکسی دیکە نیشانەی ماندوو بوون و دلسۆزی ئێوەیە دەستتان خۆشبێت و نموونەتان زۆربێت."

ڕۆژی دووشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە ژووری سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین پێشوازی لە دەستەی پێسووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (سەرۆکی دەستەی نووسەران)، پ.د. جبار ئەحمەد عبدالرحمن (سەرنووسەری بەش)، پ.ی.د. نالی جواد حمەد (سەرنووسەری بەش)، پ.ی.د. حامد بدري عبد السلام (سەرنووسەری بەش)، د. رێبوار جبار شێخە (سەرنووسەری بەش) و م.ی.  محمد کریم سەیدگوڵ (بەڕێوەبەری گۆڤار) کرد.

لە میانی دانیشتنەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە گرنگیی گۆڤارە زانستییەکان کرد و ڕۆلی دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی لە پێشخستنی گۆڤارەکە بەرز نرخاند.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو ئاستەی کە گۆڤارەکە ئێستا پێی گەیشتووە بەرهەمی ماندوو بوون و هەوڵی دەستەی نووسەرانە و گوتی:

" ئێوە کارێکی گەورەتان ئەنجامداوە، گەیاندنی گۆڤاری زانکۆی کۆیە لە گۆڤارێکی لۆکالییەوە بۆ گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی خاوەن (DOAJ) و چەندین ئیندێکسی دیکە نیشانەی ماندوو بوون و دلسۆزی ئێوەیە دەستتان خۆشبێت و نموونەتان زۆربێت."

لای خۆیەوە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  پ.ی.د. حەیدەر لەشکری سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ ئەو رێزلینانە و هەروەها سوپاسی دەستەی نووسەران کرد لە پای ئەو ماوەیەی کە پێکەوە وەکو یەک تیم کاریان کردووە.

دواتر ئەندامانی دەستەی پێشووی گۆڤارەکە هەریەکە و لای خۆیەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ ئەو رێزلێنانە و ئامادەییان بۆ پاڵپشتی وهاوکاری دەستەی نوێی سەرنووسەران نیشاندا.

گۆڤارێكى ئەكادیمیی تايبەت بە زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانە، لەلايەن زانكۆى كۆيە لە هەرێمى كوردستان-عێراقەوە دەردەچێت. گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، گرنگی بە توێژینەوەی ڕەسەن لە بوارەكانی زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتییەکان دەدات و بەگوێرەى پێوەرە زانستى و ئەكاديمييە جيهانييەكان، بڵاودەكاتەوە. گۆڤارێكى كراوەيە و لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بەبێ بەرامبەر بەردەستە. 

لە ساڵی ٢٠١٧وە بە سستەمی گۆڤاری کراوە (OJS) دەستی بە وەشاندن کردووە و لەو کاتەوە نۆ ژمارەی بلاو کردووەتەوە کە کۆی گشتی ١٨٤ توێژینەوەی لە خۆ گرتووە.

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، یەکەم گۆڤار بوو لە سەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کە ئیندێکسی (DOAJ) بەدەستهێنا و لە ئێستادا خاوەنی ١٣ ئیندێکسی نێودەوڵەتییە.

دەستەی پێشووی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان؛ پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (سەرۆکی دەستەی نووسەران)، م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ (بەڕێوەبەری گۆڤار)،  پ.د. جبار ئەحمەد عبدالرحمن (سەرنووسەری بەش- پەروەردە و دەروونزانی)، پ.ی.د. نالی جواد حمەد (سەرنووسەری بەش- جوگرافیا)، پ.ی.د. حامد بدري عبد السلام (سەرنووسەری بەش- ئینگلیزی)، د. رێبوار جبار شێخە (سەرنووسەری بەش- یاسا), پ.د. نهاد ئەیوب قادر (سەرنووسەری بەش- وەرزش) و د. هیوا سەلام خالد (سەرنووسەری بەش- کوردی).

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان