گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی دیکەی خوێندنی باڵا لە بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جەلال و ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکار گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (سۆران اسعد کریم) لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.
نامەی ماستەرەکەی سۆران اسعد کریم، بە ناونیشانی " ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 1979-2001" بوو و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەلایەن لیژنەی گفتۆگۆ کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
- پ.ی.د. دلشاد محمود عبدالرحمن، زانکۆی صلاح الدین، سەرۆکی لیژنە
- پ.ی.د. اسماعیل عبدالرحمن سعید، زانکۆی کۆیە، ئەندام
- پ.ی.د. ماجید خلیل فتاح، زانکۆی سلێمانی، ئەندام
- پ.ی.د. د.هۆشمەند علی محمود ، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار.
گفتوگۆیەکی چڕیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار ( سۆران اسعد کریم) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.