بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دووهەمین وۆرکشۆپی خۆی لە ئاستی نێودەولەتی بەناونیشانی " قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" ڕێکخست.

ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی میوانانی دەرکی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دووهەمین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی خۆی بەناونیشانی " قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

بڕگەی یەکەمی وۆرکشۆپەکە بە وتاری سەرۆکایەتی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆکی بەشی مێژوو بەڕێز پ.ی.د هۆشمەند عەلی پێشکەش کرا.

پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە چوار توێژینەوەی جیاوازی لەخۆگرتبوو و بەڕێز پ.ی.د ئیبراهیم مەلازادە بەڕێوەبەری پانێلەکە بوو و م.ی. دابان قاسم ئەرکی وەگێڕی پانێلەکەی بۆ توێژینەوە دەرەکییەکان لە ئەستۆ بوو و توێژینەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

توێژینەوەی " زانستە مرۆڤایەتییەکان لە نێوان ئەورووپا و کوردستان" لە لایەن بەڕێز پ.د تۆماس شمیدینگێر لە زانکۆی ڤیەننای وڵاتی نەمسا پێشکەش کرا.

 توێژینەوەی "ڕاوێژی فەلسەفی و ڕۆڵی لە بەرەپێشبردنی ژیان" لە لایەن بەڕێز پ.ی.د حسن حسین صدیق لە زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

توێژینەوەی "بۆچی زانستە مرۆڤایەتییەکان نامرن؟" لە لایەن بەڕێز پ.ی.د حەیدەر لەشکری لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

توێژینەوەی "پسپۆڕییە کۆمەڵایەتییەکانی نێو زانکۆکان لە ژینگەی نازانستی، ناهاندەریی هەرێمی کوردستان" لە لایەن بەڕێز هێمن عزیز خضر لە زانکۆی سیسیناتی وڵاتی ئامریکا پێشکەش کرا.

پرسیار و تێبینی بەشداربووان سەبارەت بە توێژینەوەکان بڕگەی کۆتایی پانێلی یەکەم بوو و لە دەوڵەمەنترکردنی توێژینەوە و گفتوگۆ زانستییەکانی نێوان توێژەران و بەشداربووان شوێندانەر بوو.

پانێلی دووەمی وۆرکشۆپەکە بە بەڕێوەبەری بەڕێز پ.ی.د هیوا حمید شریف دەستی پێکرد و پێکهاتبوو لەم توێژینەوانەی خوارەوە:

توێژینەوەی "گرفتەکانی مێژوونووسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان" لە لایەن بەڕێز پ.د سامان حسێن احمد لە زانکۆی سلێمانی پێشکەش کرا.

توێژینەوەی "گرینگی مێژوو بۆ کۆمەڵگا لە ڕوانگەی ڕووناکبیرانی کورد، مەسعوود محەممەد بە نموونە" لە لایەن بەڕێز پ.ی.د جەمال فتح اللە طیب لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

توێژینەوەی "بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە پەرەسەندنی زانستییدا" لە لایەن بەڕێز پ.ی.د نەوزاد جمال حمەفرەج ئەندامی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی پێشکەش کرا.

دوابەدوای کۆتایی هاتنی پانێلی دووەم دەروازەی پرسیار و وەڵام بەڕووی بەشداربووان کرایەوە و گفتوگۆ و باسی زانستی نێوان توێژەران و بەشداربوون لەمەڕ بابەتەکان بەردەوام بوو.

 بەشی مێژوو:

بەشی مێژوو وەک بەشێک لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە کراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٢٢، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەخشیوەتە ١٦ گرووپ لە خوێندکاران. جگە لەوە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٧دا، دەستی بە وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا لە بوارە سەرەکییەکانی مێژوو؛ مێژووی سەدەی ناوەڕاست، مێژووی مۆدێرن ومێژووی هاوچەرخ کردووە .

دیدگای بەشی مێژوو:

بەو پێیەی مێژوو بەشێکە لە ڕابردوو و ناسنامەی هەر گرووپێک، بەشەکە هەموو بەشەکانی مێژوو بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە دەڵێتەوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکان ببنە توێژەرێکی ڕەخنەگرانە. بۆیە دیدگای ئەم بەشە بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە مێژووە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە و بەبێ ئەوەی لایەنگری هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایەک بێت.

ئامانجی بەشی مێژوو:

لە ڕووی خوێندنی مێژووەوە، لەم بەشەدا خوێندکارەکان هەموو قۆناغەکانی مێژووی ناوخۆیی و جیهانی دەخوێنن. ئەمەش مێژووی کۆن و سەدەی ناوەڕاست و مۆدێرن و هاوچەرخ دەگرێتەوە.

 

 

 

 

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

News Date
Image
لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا