لە چوارچێوەی پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت (EPP)، کە پڕۆژەیەکە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانی (British Academy)وە  پارەی بۆ تەرخان کراوە. پرۆژەکە بە هاوبەشییە لە  نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەری بەریتانی لە هۆڵی سەنتەری پێداگۆجی وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی سەنتەری پیداگۆجی لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک بۆ هەڵبژاردنی تۆڕی توێژەرانی زانکۆی کۆیە کە لە چوارچیوەی پرۆژەی " پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت (EPP)" کاری توێژینەوە ئەنجامدەدەن بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکە کە بە ئامادەبوونی مامۆستایانی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو هاوکورسیی پرۆژەی (EPP)، پ.ی.د. شێرکۆ کرمانج بابەتێکی لەسەر تۆڕەکە، چالاکییەکانی، ئامانجەکانی، پێوەرەکانی هەڵبژاردنی ئەندامان خستەڕوو.

د. شیرکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانج لە پڕۆژەکە باشتر تێگەیشتنە لە پەیوەندی نێوان بەرنامە و سیستەمی پەروەردە و بنیاتنانی ئاشتی لە عێراق و ناوچەکە، هاوکات، دروستکردنی تۆڕێکە بۆ توێژەران کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە لەم بوارە.

دواتر د. کامەران پاڵانی بابەتی خۆی پێشەکەش کرد.

دوای وچانێک ئامادەبووان بەسەر سێ گرووپ دابەشکران و هەر گرووپێک بوارەکانی تیوێژنیەوەی پەیوەست بە پرۆژەکەیان تاوتوێ کرد و بیرۆکەی تایبەتیان بە تەوەرەکانی توێژینەوەکان و پرۆپۆزەلەکان لەلا گەڵاڵە بوو.

- تۆڕی توێژەرانی پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت چییە؟

پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت (EPP) پڕۆژەیەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانی (British Academy) پارەی بۆ تەرخان کراوە. پرۆژەکە هاوبەشییەکی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەری بەریتانییە. ئامانج لە پڕۆژەکە باشتر تێگەیشتنە لە پەیوەندی نێوان بەرنامە و سیستەمی پەروەردە و بنیاتنانی ئاشتی لە عێراق و ناوچەکە، هاوکات، دروستکردنی تۆڕێکە بۆ توێژەران کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە لەم بوارە. لە سەرەتادا ئامانجی پرۆژەکە ھەڵبژاردنی ٨-١٠ توێژەرە لە زانکۆی کۆیە بۆ بەشداریکردن لەم تۆڕە. بەشداربووان خۆبەخشانەیە. هەڵبژاردنی ئەندامانی تۆڕەکە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و شایستەیی دەبێت.
- چالاکییەکانی تۆڕەکە
بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم بابەتە دیسیپلینێکی ئەکادیمی تاڕادەیەک نوێیە، بۆیە چالاکییە سەرەتاییەکانی تۆڕەکە جەخت لەسەر بنیاتنانی توانا تیوری و پراکتیزییەکانی توێژینەوە لە بواری پەروەردە دەبێت. ئەندامانی تۆڕە هەڵبژێردراوەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی توێژینەوەدا دەکەن. لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا ئەندامانی تۆڕەکە پێشنیارێکی توێژینەوە (research proposal) ی ورد بەرهەم دێنن. ڕاهێنانەکە ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت:
1.ئاشنابوون بە تیورە ئەکادیمییەکانی پەروەردە و ئاشتی
2.داڕشتن (دیزاین) و مێتۆدەکانی توێژینەوە
3.ئاکارەکانی توێژینەوە
4.نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەکادیمی
·ئەندامانی تۆڕەکە پاکێجێکی سەرچاوەکانیان بۆ دابین دەکرێت کە سەرچاوەی نووسراو و ڤیدیۆیی لەخۆدەگرێت بۆ هەر بابەتێک لەم بابەتانەی سەرەوە.
· لە ماوەی دوو ساڵی پڕۆژەکەدا، چەندین پسپۆڕ و شارەزای هەڵبژێردراو وەک میوان دێن بۆ کۆیە و وتار و سێمیناریان دەبێت بۆ بەشداربووانی تۆڕەکە بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی توێژەرەکان و توێژینەوە.
· ئەندامانی تۆڕەکە ئیمەیلی زانکۆی ئوڵستەریان بۆ دەکرێتەوە تاوەکو دەستیان بگات بە کتێبخانە و داتابەیزە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆکە.
·بە هەموو شێوەیەک لە هەر شوێنێک پێویست بکات و گونجاو بێت پشتگیری ئەندامانی تۆڕەکە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و بەرهەمهێنانی بابەتی ئەکادیمی و بڵاوکردنەوەی.
- چاوەڕوانییەکان لە ئەندامانی تۆڕەکە:
- ئەندامانی تۆڕەکە دەبێت پابەندبن بە بەشداریکردن لە هەر چوار وێرک شۆپە سێ (٣) ڕۆژییەکەی کە لە زانکۆی کۆیە لە نێوان مانگی نیسان و کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت.
- چاوەڕوان دەکرێت کە ئەندامانی تۆڕەکە چالاکانە بەشداری چالاکییەکانی دیکەش بکەن کە بۆ تۆڕەکە ڕێکدەخرێن، بۆ نموونە، بەشداریکردن لە گروپەکانی خوێندنەوە، خۆخوێندن (self study) و بەشداریکردن لە سێمینار و ڕاهێنانەکانی مێوانەکان کە لەلایەن بەرنامەکەوە ڕێکدەخرێن.
- لە کۆتایی وێرکشۆپە سەرەتاییەکەدا، ئەندامانی تۆڕەکە دەبێت پێشنیارێکی توێژینە (research proposal) بە وردی لەسەر ڕۆڵی پەروەردە لە بنیاتنانی ئاشتی لە عێراق یان سوریا دابڕێژن.
· لە هەر شوێنێک پێویست بکات و گونجاو بێت پشتگیری ئەندامانی تۆڕەکە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و بەرهەمهێنانی بابەتی ئەکادیمی و بڵاوکردنەوەی.
داخوازییەکان بۆ بەشداربوون لە تۆڕەکە دەبێت ئەم پاڵنەرانەی لە پشت بن:
1. حەز و ئارەزوویەکی ئەکادیمی ڕاستەقینە بۆ کارکردن لەسەر ڕۆڵی پەروەردە لە بنیاتنانی ئاشتی.
2. پابەندبوون بە پەرەپێدانی توانا پیشەیی و ئەکادیمییەکانی خۆت.
- هەڵبژاردنی ئەندامانی تۆڕەکە:
بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی تۆڕەکە، ئێمە وێرکشۆپێکی هەڵبژاردن لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٦-٤-٢٠٢٣ كاتژمێر (١٠:٠٠ ب) لە هۆڵى سەنتەرى پێداگۆجى و پەرەپێدانى ئەكاديمى ئەنجام دەدەین.ئەندامانی فاکولتی کە ئارەزومەندن ئەم فۆڕمی بەشداریکردنە پڕکەنەوە بۆ بەشداریکردن. ئێمە تا چل (٤٠) کەس لە وێرکشۆپەکەدا وەردەگرین. هیچ کرێدیتێک بۆ ئەم وێرکشۆپە نادرێت بە بەشداربوو، پاڵنەری بەشداریکردن لە وێرکشۆپەکە تەنیا بۆ ئەگەری وەرگرتنە لە تۆڕە ئەکادیمییە چاوەڕوانکراوەکەی زانکۆی کۆیە کە ئێمە دەمانەوێت دایمەزرێنین. لە وێرکشۆپەکەدا زانیاری پێویست لەسەر پڕۆژەکە دەدرێت بە ئامادەبووان و چەند چالاکییەکی گروپیی ڕێکدەخرێت بە مەبەستی تیشک خستنە سەر توێژینەوە لە بواری پەروەردە و ئاشتی. لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا، وەک ئاماژەی پێکرا، بەشداربووان دەبێت پێشنیارێکی کورتی توێژینەوە پێشکەش بکەن. تیمی پڕۆژەکە هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیارەکان دەکات و ئەندامانی تۆڕەکە هەڵدەبژێرێت، ئەویش بە پشتبەستن بە:
- ئاستی توێژینەوە پێشنیارکراوەکە
- توانا و لێهاتوویی بەشداربووەکە
- ڕادەی ئارەزووی بەشداربووەکە لە پڕۆژەکەی ئێمە و لە ئەنجامدانی توێژینەوەکەی خۆی
- پابەندبوون بە بەشداریکردن لە هەموو چالاکییەکانی ڕاهێنان

 

 

 

 

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

News Date
Image
پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا