فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بە هاوکاری ڕێکخراوی تاکڤین TAKVIN  بۆ گەشە و هاوکاریی مرۆیی وۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" سەبارەت بە ڕێکارە پزیشکییەکانی بەدواداچوون، دۆزینەوە و چارەسەری شێرپەنجە بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر و ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی بەڕێز د. دەوەن حەوێزی و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" بە هاوکاری ڕێکخراوی تاکڤین TAKVIN  بۆ گەشە و هاوکاریی مرۆیی لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

وتاری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی بەڕێز د. دەوەن حەوێزی پێشکەش کرا.

د. دەوەن حەوێزی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە هەوڵدەنی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە کرد لە ڕەوتی کاریگەربوون لەسەر چاوەدێریکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و ناوبراو گوتی:

" نەریتی ساڵانەی فاکەڵتییمانە بۆ بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپ و سیمیناری تایبەتمەند بۆ باسکردن لە شیرپەنجە وەکو نەخۆشییەک کە دەتوانرێ چاوەدێری و چارەسەر بکرێت و بەتایبەتی ئامانجی ئەم جۆرە گفتوگۆ زانستییانە لەڕاستای هەوڵدانە بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە کە ئەمەش چارەسەر ئاسانتر دەکات."

دواتر وتاری ڕێکخراوی تاکڤین لەلایەن بەڕێز د.عیرفان فاتیح پێشکەش کرا ناوبراو وێڕای سوپاس کردن لە ڕەخساندنی هەلێکی لەمجۆرە بۆ ڕێکخراوەکەیان لە زانکۆی کۆیە گوتی:

" ڕێکخراوی تاکڤین ڕێکخراوێکە بۆ گەشە و هاوکاریی مرۆیی کە کار لەسەر پێگەیاندنی تاکی وشیار و تەندروست بۆ کۆمەڵگە دەکات و ئەم ڕێکخراوە لە سێ بواری پزیشکی، پەروەردە و کۆمەڵایەتی کار دەکات."

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر کە هاوکات سەرۆکی ڕێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجەیە وتارێکی پێشکەش کرد.

وۆرکشۆپەکە پانێلێکی لەخۆگرتبوو کە تیێدا بابەتی جۆراوجۆر و پەیوەندیدار بە ڕێکارە پزیشکییەکانی بەدواداچوون، دۆزینەوە و چارەسەی شێرپەنجە پێشکەش کران و هەر یەکە لە بەڕێزان سەرۆکی ڕێکخراوی تاکڤین د. سەلاح حەسەن و د. شەنگ شەوکەت بەڕێوەبەری پانێل بوون و باسەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

د. دەوەن حەوێزی لە زانکۆی کۆیە بابەتێکی بەناونیشانی " Role of Surgeon in Cancer Management "ی سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری پزیشکی نەشتەرگەر لە بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە وەک نەخۆشییەک کە چەندین قۆناغ لەخۆدەگرێ پێشکەش کرد.

د. گۆڤەند سەعدالدین پزیشکی خێزانی و لە زانکۆی کۆیە بابەتێکی بەناونیشانی " Palliative Care for Cancer "ی سەبارەت بە چاوەدێری چڕی نەخۆشی شێرپەنجە پێشکەش کرد.

د. شایان کاکە ساڵح  پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە بابەتێکی بەناونیشانی " هۆکارە یارمەتیدەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە"ی  پێشکەش کرد.

د. سۆزان هۆشیار قادر نەشتەرگەری تایبەتمەند و بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجەی مەمک بابەتێکی بەناونیشانی " Myth and Facts "ی سەبارەت بە ئەفسانە و ڕاستییەکان پێشکەش کرد.

دوای تەواوبوونی پانێڵەکە بوار بۆ پرسیار و گفتوگۆی نێوان بەشداربووان و بەڕێوەبەرانی باسەکان کرایەوە و لە ڕەوتی دەوڵەمەنترکردنی باسەکان کاریگەر بوو و لە کۆتایی دا خەڵات و بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە پێشکەشکاری باسەکان.

 

 

 

 

 

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو