کۆمپانیان هواوی ئەکادیمیایەک بۆ توێژینەوە و هەماهەنگی لە زانکۆ کۆیە دادەمەزرێنێت.

لە رێگەی ئەکادیمیاکەوە خولی راهێنان بە خوازیاران لە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی کۆیە دەکرێت و بڕوانامەی کۆمپانیای هواوییان پێدەدرێت.

دەرچووانی ئەم ئەکادیمیایە دەرفەتی دۆزینەوەی کاریان زۆرتر دەبێت و هەلی کاری باشتریان بۆ دەڕەخسێت.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣، شاندێکی کۆمپانیای هواوی بە سەرۆکایەتی  بەڕێز بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق  د. رافد عباس الخفاجي و ئەندامی هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای هواوی لە عێراق،  بەرپرسی سەنتەری پشتیوانی ئاکادیمیای هواوی د. ماردین عبداللە انور و بەرپرسی ئاکادیمی هواوی لە زانکۆی سەلاحەدین م. احمد عبدالفتاح عبدالرزاق بە مەبەستی واژوو کردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەردانی زانکۆ کۆیەیان کرد.

شاندەکەی میوان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەڕێزان سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق، پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی، بەڕیوەبەری دڵنیایی جۆری د. ئاکار هاوڕێ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ د. هاوکار باپیر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ پێشوازییان لێکرا.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە گەیشتنی قۆناغەکانی گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای هواوی بە واژووکردنی یادداشتنامەی  لێکتێگەیشتن دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە زانکۆی کۆیە کرد و هەوڵەکانی زانکۆ بۆ پێشکەوتن لە بواری تەکنەلۆژیادا و بە تایبەتی کە کۆڵەگەیەکی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو جەخت  لەسەر دیجیتاڵکردنی زانکۆ دەکاتەوە.

بەڕیز سەرۆکی زانکۆ، هەروەها باسی لە گرنگی و تواناکانی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی کرد لە رووی لێهاتوویی ستافی ئەکادیمی و توانای خوێندکاران و دەرچووانی ئەم بەشەی کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق  د. رافد عباس الخفاجي سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ پێشوازی کردن و خۆشحالی خۆی لە سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی.

د. رافد ئاماژەی بە گرنگیی هەڵبژاردنی زانکۆی کۆیە بۆ کردنەوەی ئەکادیمیای هواوی کە سوودی بۆ شارەکە و ناوچەکە دەبێت و خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی کۆیە.

دواتر هەردوو بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق  د. رافد عباس الخفاجي واژوویان لەسەر یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیای هواوی کرد.

لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی زانکۆی کۆیەی بەخشییە بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق  د. رافد عباس الخفاجي.

 

 

 

زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژوو کرد

زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژوو کرد

زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژوو کرد

زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژوو کرد

زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژوو کرد

News Date
Image
زانکۆی کۆیە یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی واژوو کرد