بەشەکانی پەروەردە و دەروونزانی و زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون"یان بە دروشمی هونەر هێمایەکە بۆ ئاسوودەیی دەروونی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەشەکانی پەروەردە و دەروونزانی و زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "هونەر و دەروون" و بە دروشمی " هونەر هێمایەکە بۆ ئاسوودەیی دەروونی لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ئامانجی وۆرکشۆپەکە دەرخستنی زانستییانەی ئاوێتەبوونی هونەر و دەروون بە تایبەتی کاریگەری ئەم ئاوێتەبوونە لە دەستەبەرکردنی ئاسوودەیی دەروونی بۆ ئینسان بەتایبەتتر لە سەردەمی دنیای پێشکەوتن و مۆدێڕن.

وۆرکشۆپەکە دوو تەوەرەی سەرەکی دەگرتەخۆی کە هەر تەوەرێک لەلایەن یەکێک لە بەشەکانی پەروەردە و دەروونزانی و زمانی کوردی بەڕێوەبران، تەوەرەی یەکەمی وۆرکشۆپەکە کە تەوەرەی دەروونی بوو تایبەت بوو بە بەشی پەروەردە و دەروونزانی کە د. جوان بهاالدین بەڕێوەبەری  تەوەرەکە بوو و  تێیدا ئەم باس و بابەتانەی خوارەوە پێشکەش کران:

"ڕۆڵی زێڕیاب لەسەر هونەر بەگشتی و فلامینگۆی ئیسپانیایی بە تایبەتی" بابەتێک بوو لەلایەن سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د خالید ئیسماعیل پێشکەش کرا.

"شرۆڤەی چەند کەسایەتی هونەرمەند لەڕووی دەروونشیکارییەوە" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز  د. محمد ناسر سیمایی پێشکەش کرا. 

"ڕۆڵی هونەر لە ڕێنمایکردنی دەروونی" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز م. هاژە تەها پێشکەش کرا.

تەوەرەی دووەمی وۆرکشۆپەکە تەوەرەی هونەر بوو کە د. سروشت جەوهەر بەڕێوەبەری تەوەرەکە بوو و تێیدا مامۆستایانی بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە بابەتی جۆراوجۆریان پێشکەش کرد بەمشێوەیەی خوارەوە:

"کاریگەرییەکانی کاری هونەری لەسەر دەروونی منداڵ و هەرزەکار" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز د. فەوزیە عبداللە محمد پێشکەش کرا.

"کاریگەری ڕیتم لەسەر دەروونی گوێگر" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز پ.ی.د هێمن عبدالحمید شمس پێشکەش کرا.

"دراما و چارەسەری دەروونی" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز پ.ی.د کیفی احمد عبدالقادر پێشکەش کرا.

کۆتایی هەر تەوەرێک بوار بۆ پرسیار و وەڵامی بەشداربووان ڕەخسێندرا و بەمجۆرە باس و بابەتەکان دەوڵەمەندتر و بەرهەمدارتر بوون. 

تەوەرەیەکی دیکەی وۆرکشۆپەکە بریتیی بوو لە پێشکەش کردنی پارچە مۆسیقایەکی ڕەسەنی کوردی لەلایەن تیپی مۆسیقای سەنتەری گەنجانی کۆیە بەسەرپەرەشتی ژەنیار سەفین عەبدالڕەزاق و هاوکارانی کە پێشوازییەکی بەرچاوی لەلایەن ئامادەبووانی وۆرکشۆپەوە لێ کرا و دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر پێشکەشکارانی تەوەرەکان و نوێنەری تیپی مۆسیقای سەنتەری گەنجان دابەش کرا.

 

 

 

 

 

 

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو