زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەڕاستای پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان و ڕەخساندنی بوارێکی باشتر و فراوانتری کارکردنی پێکەوەیی یادداشتنامەیەکی  لێگتێگەیشتنیان واژوو کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر ئیسماعیل سەرۆکی دامەزراوەکە کرد.

لە میانی سەردانەکەدا کە بە ئامانجی واژوو کردنی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدرابوو، بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر ئیسماعیل چەپکە گوڵێکی پێشکەشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی زانکۆ کرد.

سەرەتای سەردانەکەی شاندی میوان لە ژووری سەرۆکی زانکۆ تاوتوێی بڕگەکانی یادداشتنامەکە کرا و لە دەستپێکدا بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر ئیسماعیل، خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی و باسی لە پێگە و گرنگیی زانکۆی کۆیە لای دامەزراوەکە بەو پێەی کە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلالەوە دامەزراوە کرد و ئامادەیی بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی لە سەرجەم ئەو بوارانەی کە سوود بە زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە و کوردستان دەگەێنێت.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر و شاندی یاوەری کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەیان دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە گرنگی و پێگەی زانکۆی کۆیەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی کرد و ئاماژەی بە زەروورەتی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوە ڕەسەنەکان و زانکۆکان کرد.

پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئەوەشی خستەڕوو کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ زانکۆی کۆیە بایەخێکی تایبەتی هەیە بەو پێیەی کە دامەزراوەکە بەناو دامەزرێنەری زانکۆی کۆیەیە و لەسەر رێچکە تێڕوانین و هەڵگرتنی بیر و هیزری سەرۆک مام جەلالەوە دامەزراوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە واژۆکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی و باسی لەوە کرد کە دەتوانن لە بوارەکانی خوێندنی باڵا، خولی ڕاهێنان، کۆنفرانس و تەواوی بوارەکانی دیکە هەماهەنگی یەکتر بکەن.

دواتر شاندی  زانکۆی کۆیە و شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چوونە ژووری ئەنجوومەنی زانکۆ و لەوێ یادداشتنامەکەیان واژوو کرد.

هاوکات هەریەک لە بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حیدر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، راگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جلال، راگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ باپیر، راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. طە جلال، راگری فاکەڵتیی تەندروستی د. دەوەن جەمال حەوێزی، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. لوقمان وەسو، بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی م. رێبوار طاهر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. هاوکار باپیر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد سیدگوڵ ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون.

لە بەرامبەردا شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ باڵیۆز د. محمد سابیر اسماعیل سەرۆکی دامەزراوە و سەرۆکی شاند، کاک رەهبەر سەید ئیبراهیم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر، کاک هەرشۆ تاهیر عزیز بەڕێوەبەری کارگێڕی، کاک گۆران رشید محمد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، کاک ڕێبین عمر بریاردەری دەستەی دامەزرێنەر و خاتوو رانیار قادر بەڕێوەبەری ب نوسینگەی سەرۆکی دامەزراوەکە.

  • دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی 

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی ناحکوومییە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی ئەم دامەزراوەیە پاراستن، کۆکردنەوە و ئەرشیڤکردنی ژیان، کار و نووسینەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ناساندنی وەک کەلەپوورێکی نەتەوەییە. 

ئەم دامەزراوەیە لە بوارە جیاوازەکانی کولتوور، پەروەردە، تەندروستی و ژینگە ڕۆڵ دەگێڕێ بە ئامانجی  هەبوونی کاریگەری شوێندانەر  لە بەرەوەپێشبردنی کۆمەڵگە و هاندان و پاراستنی کەلەپوورە کولتوورییەکان و جیاوازییەکان، دابینکردنی پەروەردەی شیاو، ڕاهێنان و ڕەخساندنی دەرفەت، بردنەسەری ئاستی ئاکادیمی و پیشەیی، بەرەپێشبردنی تەندروستی و باش ژیانی کۆمەڵگە و هاندانی جێبەجێکردنی کردەی پشتپێبەستراو بۆ پاراستنی ژینگەی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی.

زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

News Date
Image
زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
Subtitle
واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن