خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕیوەچوو، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ بەشداربووان کۆتایی هات خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست، کە رۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی تۆپی دەستی عێراق و ئەكادیمیای ناوبژیوانانی عێراقی بۆ ماوە سێ ڕۆژ بەڕێوەچوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدالله و بەڕێز سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق د.احمد ریاض طالب ژمارەیەک مامۆستای فاکەڵتییەک کۆتایی هات. لە میانی رۆژانی خولەکە کە بە ئامادەبوونی ٩١ فێرخواز لە هؤلەکانی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕێوەچوو، چەندین وانەی تیۆری و براکتیکی لەلایەن مامۆستایانی پسپۆر و کەسانی شارەزا پێشکەشی فێرخوازان درا. لە کۆتایی خولەکەشدا تاقیکردنەوە بۆ دیاریی ئاستی بەشداربووان ئەنجامدرا و بروانامەی بەشداربوونیان پێشکەشکرا. جێگەی باسە ئەم خولە واژووکردنی یادداشتنامەیەکی هەماهەنگیی لە نێوان زانکۆی کۆیە و یەکیتی تۆپی دەستی عێراقی لێکەوتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەواڵی یادداشتنامەکە بکەن: https://koyauniversity.org/ku/node/568

لە زانکۆی کۆیە خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کۆتایی هات

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کۆتایی هات