لە ماوه‌ی دوو دەیەی رابردوودا ئەنتەرنێت کاریگەریه‌كی بەرفراوان و بەرچاووی هەبووە لە سه‌رخوێندن، به‌تایبه‌تیش له سه‌ر خوێندنی باڵا و جۆری له فێركردن و پێشبركێدا. ململانێ تازه‌كان بەردەوام له سه‌رهه‌ڵدانن، ئه‌مه‌ش پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گشتی هه‌یه بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی کۆمەلگاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان ده‌بێته‌وه كه ئه‌مانه‌ش به‌پێی شوێنی جوگرافی دابه‌ش بوون. وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چمكه كانی خوێندنی ئه‌م سه‌رده‌مه سروشتێكی جیهانیان هه‌یه ورۆلی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له فێركردن و ئاماده‌كردنی كه‌سانی شاره‌زا بۆ داهاتووله په‌ره‌سه‌ندن دایه، ڕیگاكانی فێركردن به‌رده‌وام له گۆڕان به‌ره‌و باشتردان. ئه‌م ململێیانه پێویستیان به هاریكاریه له بواری په‌یوه‌ندی كردن و كارلێك كردن وتێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون و گواستنه‌وه‌و ئاڵوگۆركردنی زانیاری و ڕێگا هه‌ره تازه و باشه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان. ئاسانكاریه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری وه‌كو ئینته‌رنێت ژینگه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابین ده‌كه‌ن بؤ جێبه‌جێكردنی پێویستیه‌كان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی دیمه‌نی سروشتی خوێندنی باڵا به گۆڕانێكی به‌رده‌وامدا تێپه‌ڕیوه، فێركردنی جۆری بوه به شتێكی پێویست و گرنك. ژماره‌ی خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیدا هه‌مه‌جۆر بووه. له ئێستادابه‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه خێراكان پێویستی به ڕێگای فێركردنی چالاك له زیادبووندایه. ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م چۆته ناو پۆله‌كانی خوێندن كه ئه‌مه‌ش وایكردووه ئاستی كارلێككردن له نێوان خوێندكار‌و مامۆستا به‌هێز بێت.
زانكۆی كۆیه سوودی له ئبنته‌رنێت و په‌یوه‌ندی ئه‌لكترۆنی وه‌رگرتووه له ڕێگای پڕۆژه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی زانكۆ. دوای چه‌نده‌ها مانگ له داهێنانی له 2012 دا، پڕۆژه‌كه له ساڵی خوێندنی 2012-2013 دا كه‌وته كار و هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆی گرته‌وه وه‌ك كتێبخانه و گۆڤاری زانیاری ویه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فاكه‌لتی و به‌شه‌كان و كارمه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان و هه‌روه‌ها دڵنیایی جۆری سه‌ر به زانكۆ. جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌روئینته‌رنێت له نێوان ستافی ئه‌كادیمی زانكۆی كۆیه‌دا، هه‌روه‌ها بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی زانكۆی كۆیه له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێنی جیهانیدا.
لە دوا رێزبەندی ویبسایتی زانکۆکانی جیهان، کە لەلایەن webometics.info ، رێکدەخرێت زانکۆی کۆیە بوونی هەیە و بەرەو پێش چوونێکی باشی پێوە دیارە. ئەم رێزبەندیە رێزبەندیەکی جێهانیە بۆ سیستەمە ئەلیکترۆنیەکانی زانکۆکان دەکرێت. دەستپێشخەریەکەش لە لایەن Cybermetrics پیشنیار کراوە کە بەشێکە لە دامەزراوەی (CSIC) کە دەزگایەکی زەبەلاحی تووێژینەوەیە لە وڵاتی ئیسپانیا.
راپۆرتی دەزگای webometics دەریخستووە کە زانکۆی کۆیە لە پلەی( ١٢٠٦٩) لەسەر ئاستى جيهان دێت، ئەمەش بە سەرکەوتنێکی باش ئەژمار دەکرێت ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ پێگەی زانکۆی کۆیە کە هەر بوونیشی نەبووە لە راپۆرتەکانی پێشووتر. جێگای ئاماژە پێدانە کە لە راپۆرتی webometics زانکۆی کۆیە بە پلەی بیستەم دێت لە سەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە کۆی گشتی ئەو زانکۆیانەی ناویان هاتووە لەم رێزبەندیە کە بریتیە له ٥٥ زانکۆ.
لێرەدا بەهۆی ئەم دەستکەوتە جێگای خۆیەتی کە سوپاسی ستافی زانکۆی کۆیە بکەین، هیوادارین کە کۆمەلگەی ئەکادیمی زانکۆمان بە هەستی یەک بوون و خۆبەخاوەن زانینەوە مامەڵە بکەن و لە هەولی بەردەوام بن بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر و زیاتر زانکۆمان. وە دوپاتی دەکەینەوە کە کوردستان باشترین و گونجاوترین ژینگەیە بۆ وەبەرهێنان لە بواری زانست و فێرکردن.
راپۆرتی webometics لەم لینکە بخوێنەوە
http://www.webometrics.info/en/aw/iraq