پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی قائیمەقامی قەزای کۆیە بەڕێز حاکم تاریق حەیدەری، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر و ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پێشانگای ساڵانەی خۆی تایبەت بە کار و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم تا پێنجەمی بەشەکە لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ئامانجی ئەم پێشانگایە ڕەخساندنی هەل و دەرفەتێکی لەبارە بۆ نیشاندانی توانایی و بەرهەمی خوێندکاران لە بواری ئەندازیاریی تەلارسازی تا لەم ڕێگایەوە بوار بۆ بەخشینی هەستی متمانە بەخۆبوون و خۆدیتنەوەی خوێندکار بکرێتەوە و بەمجۆرە خوێندکار هانبدرێن بۆ بەرهەمداربوون و خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بواری ئەندازیاری.

ئەم پێشانگایە چالاکیی و کاری جۆراوجۆری خوێندکارانی دەگرتەخۆی و زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی خوێندکاران لە وێنەی دڕاوینگ، فریی هاند دڕاوینگ، کۆلاج و مۆدێڵی نمایش کرابوون ، ڤانیا جەوهەر خوێندکاری قۆناغی سێیەمی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیەم لەم بارەیەوە گوتی:

 "خوێندکارانی هەموو قۆناغەکانی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی بەشداربوون بە کاری جۆراوجۆر و هاوکات بەشێک لە خوێندکارانی قۆناغی پێنجەم بە پڕۆژەی توێژینەوەکانیان بەشداریان کردووە."

بەڕێوەبردنی پێشانگای لەمجۆرە بواری ئاڵوگۆڕی بیرۆکە دەڕەخسێنێت و هاوکات بواری نمایشکردنی پڕۆژە جۆراوجۆرەکان دەدات، میلان محەممەد خوێندکاری قۆناغی چوارەمی ئەندازیاریی تەلارسازی لەبارەی گرینگی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایەوە گوتی:

" ئەم پێشانگایە ڕێگایەکە بۆ ئێمە تا بتوانین ئاڵوگۆڕی بیرۆکە بکەین و هاوکات بیر و کاری جیاواز ببینین و ئەمەش یارمەتیدەرە تا بیرکردنەوەمان فراوانتر ببێ و ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ خەڵکی دەرەوە تا ئاستی خوێندکارانی بواری تەلارسازی ببینن."

د. وێژە حەوێز بایز سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە گرینگی بەڕێوەچوونی پێشانگایەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندکاران و مامۆستایان گوتی:

 "ئەم پێشانگایە یارمەتیدەرە بۆ دەرخستن و نیشاندانی تواناییەکانی خوێندکاران و بەخشینی متمانەبەخۆبوون لەکاتی باسکردن و نمایشکردنی پڕۆژەکانیان و مامۆستایانیش کاتێک پڕۆژەی خوێندکارەکانیان دەبین هەست بە شانازی و خۆشحاڵی دەکەن و دەزانن هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرهەمی هەبووە."

 

 

 

 

 

 

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو