خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، دەستپێکی فێستیڤاڵی کۆیە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی نێوخۆیی و بیانی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی کۆیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بریتیبوون لە؛ ماراسۆنی زانکۆی کۆیە، پێشانگای کاری خوێندکارانی هەرسێ فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانست و تەندروستی و پەروەردە، یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنج، یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز، یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران و نمایشی جلوبەرگی کوردی لە قۆناغە مێژووییەکاندا.

براوەکانی خولەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

پلەی یەکەم: سایە سامان.

پلەی دووەم: سیاکۆ دیار.

پلەی سێیەم: ساڤان سامان.

خەڵاتی یەکەم لەلایەن ڕاوێژکاری هونەری جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی بەڕێز نەجات عبداللە دابەشکرا، خەڵاتی دووەم لەلایەن سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز پ.د مەهاباد کامیل عبداللە دابەشکرا، خەڵاتی سێیەم لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز پ.ی.د پەیمان رمضان احمد دابەشکرا و هەروەها خەڵاتی فەخری براوەی یەکەم لەلایەن قائیمەقامی قەزای کۆیە بەڕێز حاکم تاریق حەیدەری بەخشرایە کۆنسۆڵی گشتیی وڵاتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێز ئارشاک مانۆکیان کە بەشداری یاریی کۆتایی کردبوو.

یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو