خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، دەستپێکی فێستیڤاڵی کۆیە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی نێوخۆیی و بیانی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی کۆیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بریتیبوون لە؛ ماراسۆنی زانکۆی کۆیە، پێشانگای کاری خوێندکارانی هەرسێ فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانست و تەندروستی و پەروەردە، یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنج، یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز، یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران و نمایشی جلوبەرگی کوردی لە قۆناغە مێژووییەکاندا. 

خولی تێنسی سەرمێز لە ١٩ی مانگی شوباتی ٢٠٢٣ بە بەشداریکردنی ٦٤ بەشداربوو دەستی پێکرد و دوای زنجیرە یارییەک و چەند قۆناغێک هەریەکە لە ڕاوێژ سەردار و ڕەوێن فارس گەیشتنە یاریی کۆتایی.

یاریی کۆتایی لە رۆژی ١٥ی ئایار لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ بەڕێوەچوو و  ڕاوێژ سەردار توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو